ناس کورد-
بەهۆى كۆبونەوەی ڕێكخراوى ئۆپێك و هاوپەيمانەكانى "ئۆپێك+" نرخى نەوتى خاو بەشێوەيەكى بەرچاو بەرزبويەوەو 10% ى نرخەكەى زيادى كرد.
،
بەپێى ڕاپۆرتە ئابوريەكان لە بازاڕەكانى مامەڵەكردن بە نەوتى خاوەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، يەك بەرميل نەوتى خاوى برێنت 10.4% ى نرخەكەى زيادى كردوە، بەوەش نرخى يەك بەرميل گەيشتە 36 دۆلار و 24 سەنت.
،
ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها نرخى يەك بەرميل نەوتى خاوى تەكساسى ئەمريكى 13% ى نرخەكەى زيادى كردوە، بەوەش نرخى يەك بەرميل بە 28 دۆلار و 36 سەنتەوە مامەڵەى پێوە دەكرێت.
،
ئەمەش دواى ئەوەدێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی نیسانی 2020، ڕێكخراوى "ئۆپێك+" سەبارەت بە كەمكردنەوەى بڕى بەرهەمهێنانى نەوت كۆبونەوە، بەپێى زانياريەكانيش لە كۆبونەوەكەدا لەسەر ئەوە ڕێكکەوتون كە كەمكردنەوەى گەورە لە بڕى نەتدا بكەن ئەوەش بۆ پشتگيریكردنى بازاڕ.
،
بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا و كەمبونەوەى خواست لەسەر نەوت، نرخى نەوتى خاو بەشێوەيەكى بەرچاو دابەزى، بەوەش مەترسى گەورەى لەسەر ئەو وڵاتانە دروست كرد كە بە شێوەيەكى سەرەكى بودجەيان پشتى بە نەوت بەستوە لەوانەش عێراق.