ناس کورد- شەهرام عەزیز
کاتژمێر 12ی سبەینێ ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێم کۆتایی دێت، وەزیری ناوخۆش دەڵێت، وادەی قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەکەنەوە، دەشڵێت، ماوەکەیان دیاری نەکردووە و لەگەڵ پارێزگارەکان و وەزارەتی تەندروستیی لە گفتوگۆدان بۆ ماوەی درێژکردنەوەکە و دەرکردنی بڕیاری نوێ.
،
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاتر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان درێژدەکەینەوە".
،
وتیشی: "تائێستا وادەکەیمان دیاری نەکردووە کە بۆ چەند ڕۆژی دیکە درێژی دەکەینەوە، بۆ ئەو مەبەستە لە ئێستادا لەگەڵ پارێزگاکان و وەزارەتی تەندروستی لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی وادەیەک دیاری بکەین و بزانین ئەوانیش چی دەلێن لەوبارەیەوە و ڕێنمایی و بڕیاری نوێش دەردەکەین".
،
وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای بڕیاردانیان، ئەمڕۆ یاخود سبەینێ ڕێنمایی و بڕیارەکانیان بڵاودەکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە