گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە.. نەخۆشخانەی سەرچنار هیچ نەخۆشێکی لێ نەما

2020.04.09 - 17:09
پێنج توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە..  نەخۆشخانەی سەرچنار هیچ نەخۆشێکی لێ نەما
ناس کورد- بە وتەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی تایبەت بە کۆرۆنا، پێنج توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت، بەوەش کۆی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە بوونە 99 کەس لەکۆی 116 نەخۆش، دەشڵێت، نەخۆشخانەی سەرچناری تایبەت بە کۆرۆنا هیچ نەخۆشێکی لێ نەماوە. ، سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (5) نەخۆشی دیکە نەخۆشخانەکەیان جێهێشت و دوای چاکبوونەوەیان نێدرانەوە ماڵەوە". ، وتیشی: "لەئێستادا تەنها 12 نەخۆشی ڤایرۆسەکە لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی تایبەت بە کۆرۆنا ماون و ئەوانیش سەرجەمیان تەندروستییان جێگیرە، هەروەها نەخۆشخانەی سەرچنار کە یەکەمین نەخۆشانەی تایبەت بە کۆرۆنا بوو لە سلێمانی هیچ نەخۆشێکی لێ نەماوە". ، ئەمە لەکاتێکدایە، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو کەمبوونەوەیەکی تەواو دەچێت و لە بەرامبەردا ژمارەی چاکبووان بەرزدەبێتەوە، بەشێوەیەک تائێستا 99 توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.   هەر دوێنێش، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی پێشبینی کردبوو تاوەکو 15ی نیسان دۆخەکە بچێتە قۆناغێکی دڵخۆشکەرەوە.