گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنها دوو حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە

2020.04.09 - 16:41
وەزارەتی تەندروستی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنها دوو حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنها دوو حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، ئاماژە بەوەشدەکات لە کۆی 311 توشبوو، 125 کەسیان چاکبوونەتەوە.   ، لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژانەی خۆیدا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە: ،
  1. کەرەنتین
، ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (6819) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1533) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (754) لە هەولێر، (46) لە سلێمانی، (646) لە دهۆك، (48) لە هەلەبجە، (9) لە گەرمیان، (22) لە ڕاپەرین، (8) کۆیە وە (5268) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (56) هاووڵاتی. ،
  1. پشکنین
، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1295) پشکنین ئەنجام دراوە، (1047) هەولێر، (148) سلێمانی، (100) دهۆك. ، دەرەنجام (2) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:- ،
  • پارێزگای هەولێر (1) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (38) ساڵ وە دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانە.
،
  • پارێزگای هەلەبجە (1) پۆزەتیڤ، کوڕێکی تەمەن (20) ساڵ وە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
،
  1. ئاماری گشتی
، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (311) تووشبوو، لەنێویاندا (3) مردن هەیە و (125) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122)".