گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە.. ئەم کەسانە بچن پشکنین ئەنجامبدەن

2020.04.09 - 16:23
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە..  ئەم کەسانە بچن پشکنین ئەنجامبدەن
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەکات بۆ دۆزینەوەی زیاتری حاڵەتەکانی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دڵیایی تەندروستییان، سەردانی سەنتەرەکانی پشکنینی کۆرۆنا بکەن بۆ ئەنجامدانی پشکنین. , لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: " بەمەبەستی دۆزینەوەی حالەتەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID-19  لە هەرێمی کوردستان و بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندکارانی مەیدانی، داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین، پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 ئەنجام بدەن لە سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان یان پەیوەندی بکەن بە هێلی گەرمی ژمارە 122 بەمەبەستی دڵنیابوون". , ئاماژە بەوەشكراوە، لەمشوێنانە دەتوانن پشکنین ئەنجامبدەن: ,
  1. هەولێر • سەنتەری کۆڕۆنا (نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند)
,
  1. سلێمانی • سەنتەری ڕاوێژکاری کۆڕۆنا (علی ناجی)
,
  1. دهۆ‌ك • سەنتەری ڕاوێژکاری هەناسە
,
  1. هەلەبجە • نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی کیمیاوی
,
  1. ڕاپەڕین • سەنتەری کۆنتڕۆلکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیە گوازراوەکان
,
  1. گەرمیان • نەخۆشخانەی گشتی کەلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە