گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم لەبارەی کڕینی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بۆ وەزیرەکانی ڕونکردنەوە دەدات

2020.04.09 - 16:08
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لەبارەی کڕینی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بۆ وەزیرەکانی ڕونکردنەوە دەدات
ناس کورد- حکومەتی هەرێم لەسەر دەنگۆی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو بابەتە دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە، داوای لە داواکاری گشتیش کردووە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنانە بگرێتەبەر کە ئەو دەنگۆیەیان بڵاوکردووەتەوە. ، لە ڕونکردنەوەیەکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: "لە هەندێ کەناڵی میدیایی ناوخۆیی، بەمەبەستی بەلارێدا بردنی رای گشتی، هەواڵی بێ بنەما بڵاوکراوەتەوە كە گوایە حکومەت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020ی بۆ وەزیرانی کابینەی نۆیەمی کڕیوە". ، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بابەتە دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە، لەم كاتە ھەستیارەدا پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان و دابینکردنی خۆراک و مووچەی فەرمانبەران لە كارە پێشینەكانی حكومەتە و ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێم بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەستیارە، هەر یەکەیان بە پێی پسپۆڕییەکەی بەتەواوەتی خۆیان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی هاووڵاتیان تەرخانکردووە. ، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: "داوا لە داواکاری گشتی دەکەین رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە بگرێتەبەر کە دەبنە هۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ئاژاوە بۆ مەرامێکی سیاسیی دیاریکراو و لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەکارییانە نەدات".    

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە