ناس کورد-
پسپۆڕێكی پەیمانگایەكی تایبەت بەنەخۆشییەكانی هەستیاری و درمە گوازراوەكانی ئەمریكی لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ووڵ ستریت ژوورناڵدا ڕایگەیاند، لەو باوەڕەدایە دوای جێهێشتنی جیهان بەم پەتایە بەشێك لەدابو نەریتە كۆمەڵایەتیەكان كەم دەبنەوە لەوانە تەوقەكردن.
.
ئەنتۆنی فاوشی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی بۆ نەخۆشییەكانی هەستیاری و درمە گوازراوەكان لەو باوەڕەدایە نۆرمی تەوقەكردن بۆ هەمیشەیی گۆڕانكاری بەسەردا دێت، دەشڵێت :"باوەڕم وایە جارێكی تر پێویستمان بەوە نابێت تەوقە بكەینەوە".
.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە هۆكارێك بۆ كۆتایهێنان بە تەوقەكردن.
باسی لەوەش كردووە، كاتێك وڵات دەستدەكات بە لابردن و سوككردنەوەی بەربەستەكان ئیدی دەبێت هەندێ ڕەفتار بگۆڕدرێت.
.
دەشڵێت:" گەر ژیان گەڕایەوە دۆخی ئاسایی خۆی ئەوا هەر لەخۆتانەوە هەنگاو مەنێن، لەو شتانە بپرسن كە هێشتا دەتوانن بەشێوەیەكی ئاسایی ئەنجامی بدەن، لەوانەش پێیوستی شۆردنی دەستەكان و تەوقە نەكردن لەگەڵ هیچ كەسێكدا".
.
فاوشی ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، باوەڕم وایە هیچ پێویست ناكات جارێكی تر تەوقە بكەنەوە لەڕاستیدا ئەوە نابێتە خۆپارێزییەكی باش لەڤایرۆسەكە دووبارە، بەڵكو دەبێتە هۆكارێكی تر بۆ گواستنەوەی چەند حاڵەتێكی ئەنفلۆنزا لەوڵاتدا.
.
لەبارەی لابردنی بەربەستە توندەكانی بەردەم تێكەڵاوییە كۆمەڵایەتیەکان فاوشی وتویەتی ، ئەوە لە داگیرساندن و كوژاندنەوەی گڵۆپێك ناچێت، پڕۆسەكە پێویستی بە لابردنی هەندێ بەربەستە بەهێواشی و هەوڵی گەڕانەوەی كۆمەڵگەیە بۆ سەر سروشتەكەی خۆی.
.
بەڕێوەبەری ئەو پەیمانگە پزیشكیە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، وەكو تڕەمپ ڕایگەیاندووە دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی لەیەكتر و گرتنەبەری ڕێو شوینەكان تا 30 نیسان دەبێت، بەڵام هۆشداری ئەوەشیداوە توانای ژێرخانی بۆ دەستنیشانكردنی حاڵەتە كتوپڕەكان و گرتنەبەری ڕێو شوێنەكان بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكان و كەرەنتینەكردنی خەڵكی پێویستە بەشێوەیەكی گشتی لەسەرخۆی بمێنێتەوە تا پێش لابردنی بەربەستەكان كە بۆ مەبەستی كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكە سەپێنراون.
.
فاوشی دەشڵێت :" هیوادارم بەكۆتاییهاتنی ئەم مانگە، سەرەتایەكی ڕۆشنتر دەستپێبكات و دەشتوانم بڵێم متمانەمان بەخۆمان هەیە وردە وردە دەستبكەینەوە بەژیانی ئاسایی".
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە