گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەكی ئەمریكی: ئەگەری توشبوونی چەند ئاژەڵێكی ماڵی بەكۆرۆنا هەیە

2020.04.09 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەكی ئەمریكی: ئەگەری توشبوونی چەند ئاژەڵێكی ماڵی بەكۆرۆنا هەیە
ناس کورد-    بەگوێرەى توێژینەوەيەكی ئەمریكی، دەشێت پشیلەكان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن بەڵام ئەو ئەگەرە بۆ سەگ كەمترە، ئەوەش هانى ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داوە بۆ ئەوەی دیدی زیاتر بخاتە سەر پشكیننی ئەو حاڵەتە بۆ زانینی ئەگەری گواستنەوەی پەتاكە لەمرۆڤەوە بۆ ئاژەڵانی ماڵی. . توێژینەوەكە كە لەماڵپەڕی گۆڤاری ساینس بڵاو كراوەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، جرجەكان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن بەڵام پێناچێت سەگ و مریشك و بەراز و مراوی توشی ڤایرۆسەكە ببن. . ئامانجی ئەو توێژینەوە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو ئاژەڵانەیە كە ئەگەری توشبوونیان بەڤایرۆسەكە هەیە بۆ ئەوەی بەمەبەستی تاقیكردنەوەی ڤاكسین لەسەریان بۆ بەرەنگاری ڤایرۆسەكە بەكاربهێنرێن. . بەدەر لەچەند حاڵەتێكی كەم باس لەوە كراوە ئەگەری گواستنەوەی پەتاكە بۆ پشیلە و سەگ هەیە، هیچ بەڵگەیەكی تری بەهێز نیە بۆ ئەوەی بسەلمێنرێت كە ئاژەڵان توشی ئەو ڤایرۆسە دەبن. . بەپێی ئەو توێژینەوانەشی كە لە3 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ئەنجامدراون، توێژەران تێبینی ئەوەیان كردووە پشیلە و جرج بەڕادەیەكی زۆر توشی ڤایرۆسەكە دەبن و پەتاكەش لەڕێگەی دەمەوە بۆ ئاژەڵانی دیكەش دەگوازنەوە. . توێژەران ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، دەتوانرێت پەتاكە لەڕێگەی لیكەوە بچێتە كۆئەندامی هەناسەدانەوە و لەنێوان پشیلەكاندا بڵاو ببێتەوە، لەبەر ئەوەی پشیلەی توشبوو ڤایرۆسەكە لەدەم و لوتی و ڕێخۆڵەكانیدا هەڵدەگرێت و لەچەند پشیلەیەكی توشبووشدا ئازاری سییەكان و قوڕگ و لووت دەركەوتووە. . بەڵام بەپێی چەند تاقیكردنەوەیەكی كلینیكی بەپێدانی تەنە دژەكان ئەوە دەركەوتووە سەگەكەكان كەمتر توشدەبن و هیچ نەوەیەكی ڤایرۆسەكەش لەسەر بەراز و مریشك و مراوی دەرنەكەوتووە ئەوانەی كە ڤاكسینەكەیان پێدراوە. . ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش دەڵێت،لەگەڵ هاوبەشەكانیاندا كار دەكەن بۆ ئاشكرا كردنی ئەو ڕۆڵەی كەئاژەڵان بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە و بڵاوكردنەوەی پەتاكە دەیگێڕێت. . ماریا ڤان كیرخوف، پسپۆڕی پەتاكان لەو ڕێكخراوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی ڕایگەیاند، لەو باوەڕەدا نین كە ئاژەڵە ماڵییەكان ڕۆڵیان لەگواستنەوەی پەتاكەدا هەبێت، بەڵام دەشێت پەتاكەیان لەكەسێكەوە بۆ بگوازرێتەوە. . ڕێكخراوەكە داواش لە خەڵكی دەكات، ئازار نەگەیەننە ئاژەڵان بەهۆی بوونی بڵاوبونەوەی پەتاكەوە لەو بارەیەوە، مایك ڕەییان پسپۆڕی حاڵەتە كتوپڕەكان لەڕێكخراوەكە دەڵێت" ئاژەڵانیش مافی سۆز و ڕێزگرتنیان هەیە، ئەوانیش وەكو ئێمە قوربانین". .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە