ناس کورد-
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کرد، مانەوە لەماڵەوە بەهۆی کەرەنتینەکردنەوە لە سەردەمی کۆرۆنادا خەڵکی زیاتر تامەزرۆی خواردن بوون، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کێشیان زیادبکات هاوشان لەگەڵ کەمبوونەوەی چالاکییە جەستەییەکان.
.
توێژینەوەیەکی زانستی نوێ کە لە ماڵپەڕی"چۆسن ئیڵبۆ"ی وڵاتی کۆریای باشور بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە، مانەوەی مرۆڤەکان لەماڵەوە و هەستکردنیان بە وەڕسبوون وایکردووە زیاتر خواستی خواردنیان هەبێت.
.
توێژینەوەکە زیاتر لە چوار هەزار کەس کە تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 50 ساڵیدایە وەک نمونە وەرگرتووە کە بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچاربوون لەماڵەوە بمێننەوە.
.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، 43%ی بەشداربووانی توێژینەوەکە وتویانە لەماوەی دوومانگدا کێشیان زیادی کردووە، 39% ی بەشداربوانیش ئاماژەیان بەوە کردووە کە کێشیان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە هەروەک خۆیەتی، 18%ی بەشداربووی توێژینەوەکەش ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەندێک لە کێشیان لە سەردەمی کەرەنتینەکردندا لەدەستداوە.
.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، توێژی ئافرەتان بە بەراورد بە پیاوان زیاتر کێشیان زیادی کردووە بەجۆرێک لەسەدا 43 %ی ئەو ئافرەتانەی کە بەشداریی توێژینەوەکەیان کردووە وتویانە "کێشیان زیادى کردووە"، پیاوانیش بەڕێژەی 39%دا ئاماژەیان بەوە کردووە کەکێشیان زیادبووە.
.
توێژینەوە کۆرییەکە، ئەوەی دەرخستووە، زۆربەی ئەو کەسانەی کە بەشداری توێژینەوەکە بوون دەڵێن "کێشیان زیادی کردووە و هۆکاری ئەوەش دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە خواستی خواردنیان زۆر بووە و جوڵەکردنیشیان زۆر کەم بووەتەوە و وەرزش ناکەن".
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە