ناس کورد-
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاوکراوەتەوە، گروپێكی تری میلیشیا لەعێراقدا بەناوی گروپی چەکدارى سائرین ڕاگەیەنراوە كە توانای سیخوڕی كردنیان لەڕێگەی فڕۆكەى بێفڕۆکەوانەوە هەیە بۆ سەر بنكە سەربازییەکانى ئەمریكا و هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەش دەكەن.
.
شارەزایەكی بواری ئاسایشی عێراقیش ئاشكرای دەكات كە ئەو گروپە نوێیە لەلایەن عەلی شەمخانییەوە دامەزرێنراوە و لەلایەن ئێرانیشەوە پاڵپشتی مادی دەكرێن.
.
گروپی چەکدارى سائیرون لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كردووەتەوە، دەردەكەوێت سیخوڕی بەسەر بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانیی هێزەكانی ئەمریكاوە لەعێراق لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە دەكات.
https://twitter.com/i/status/1248121133964148736
.
لە ڕاگەیەنراوێكیدا كە لەگەڵ گرتە ڤیدیۆیەكەدا بڵاوی كردووەتەوە، ئەو گروپە هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەئەمریكا دەكات.
.
باس لەوەش دەکەن، بنكەی عەین ئەسەد، دووەم بنكەی گەورەی ئاسمانیە لەدوای بنكەی بەلەد كە فەرماندارێتی فیرقەی حەوتی ئەمریكای تێدا جێگیرە.
.
گروپەکە لەمانگی ڕابردودا دەركەوتن كاتێك هێرشەكەی سەر بنكەی تاجیان لەباكوری بەغدا خستە ئەستۆی خۆیان كەبووە هۆی كوژرانی دوو سەربازی ئەمریكی و سەربازێكی بەریتانیی.
.
بەپێی میدیاكان گەرچی زانیاری ورد لەسەر ئەو گروپە نوێیە نیە بەڵام دروشمەكانیان هەر لەدروشمی میلیشیا چەكدارەكانی سەر بەئێران دەچێت لەوانە حزبوڵای لوبنانی و فاتیمیەكانی ئەفغان و زەینەبیەكانی پاكستان و حەشدی شەعبی لەعێراق.
.
مهەنەد ئەلغەزی ڕۆژنامەنوسیی پسپۆڕ لەگروپە شیعیەكانی عێراق بەكەناڵی حوڕەی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، پێشتر ئەو گروپە نوێیە نەناسراوە بەتایبەتی نە لەڕۆژگاری بوون و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكادا و نە لەكاتی شەڕی سوریا و نەلەكاتی شەڕی داعشدا نەبوون.
.
بەوتەی ڕۆژمامەنوسەكە، دەكرێت لەدروشمەكانیانەوە كە لە سوپای پاسدارانەوە وەریدەگرن ئەوە بخەمڵێنرێت، میلیشیایەكی سەر بەوان بێت و لەپاڵ ناوێكی عێراقیەوە خۆی حەشاردابێت.
.
ئەلغەزی باسی لەوەش كردووە، شێوەی ئەو سەكۆیەی كە بۆ وەشاندنی موشەكەكان بەكاریدەهێنن زۆر لەشێوەی ئەوەی میلیشیاكانی نزیك لەئێران دەچێت لەعێراقدا.
.
لای خۆشیەوە، ئەحمەد ئەبیەز، شارەزای ئەمینی عێراقی بەكەناڵەكەی ڕاگەیاندووە، سائرین بەشێکە لە گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق و لەسەر دەستی عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دامەزراوە و پەیوەندی بەوەوە هەیە و لەئێرانیشەوە پاڵپشتی دارایی دەكرێت بۆ ئەوەی ئامانجەكانی ئەمریكا لەعێراقدا بپێكێت.
بابەتى پەیوەندیدار:
گروپى چەكدارى سائرين كێن و كێ لە پشت پەردەوە بەڕێوەيان دەبات؟
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە