گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤايرۆسى كۆرۆنا چۆن هەوڵ دەدات خۆى لە سيستمى بەرگرى جەستە رزگار بكات؟

زانايانى بەريتانى: كۆرۆنا وەك گوركێك وايە لە پێستى مەڕدا و زۆر بەهێز نييە

2020.04.09 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
زانايانى بەريتانى: كۆرۆنا وەك گوركێك وايە لە پێستى مەڕدا و زۆر بەهێز نييە
    ناس کورد-   زانايانى بەريتانیا ئاشكرايان كرد، تايبەتمەنديەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنايان دۆزيوەتەوە كە لە داهاتودا دەبێتە هۆى ئەوەى جەستەى مرۆڤ بتوانێت بەئاسانى بەسەريدا زاڵ ببێت. . زانايانى زانكۆى ساوسهامپتۆن بڵاويانكردوەتەوە، ڤايرۆسى كۆرۆنا لەبەردەم سيستمى بەرگرى لەشى مرۆڤدا پارێزراو نييە، ئەوەش هاندەرێكى زۆر باشە و بۆ دۆزينەوەى ڕێگەيەك بۆ زاڵبون بەسەر ڤايرۆسەكەدا. . ئاماژەيان بەوەشداوە، ڤايرۆسى كۆرۆنا وەرگيراوەو نوێكراوەتەوە، ئەوەش بۆ ئەوەى ئەو ڕێگەيە ببينين كە ڤايرۆسەكە خۆى پێ ئەشارێتەوە تا بتوانێت بگاتە خانەكانى جەستەى مرۆڤ بەبێ ئەوەى سيستمى بەرگرى پێى بزانێت، چەند تەنێك لەشێوەى دڕك لەسەر ڕووى ڤايرۆسەكە دەردەكەون بەهۆى ئەوەشەوە بە خانەكاندا دەنوسێن و دواتر دەچنە ناويەوە. . لاى خۆيەوە "ماكس كريسبن" سەرپەرشتيارى لێكۆڵينەوەکە دەڵێت "ئەو دڕكانە بە مادەيەكى شەكرى داپۆشراوە كە بە "كليكانس" ناسراوە و ئەو مادەيە پرۆتينى ڤايرۆسەكە دەشارێتەوە تا سيستمى بەرگرى جەستە پێى نەزانێت. . رونيشيكردوەتەوە "پرۆسەى خۆشاردنەوەى كۆرۆنا وەك گورگێك وايە لە پێستى مەڕدا ئەوەش لەپێناو ئەوەى كە دزە بكاتە ناو ناوەڕاستى ڕانە مەڕەكەوە"، باسى لەوەشكردوە "مادە شەكريەكە هەرچەندێك بێت ڤايرۆسى كۆرۆنا پارێزراو نييە لەبەردەم سيستمى بەرگرى جەستەدا هەروەك چەندين جۆرى ترى ڤايرۆس". . ئەو شيكەرەوەيە نمونەى ڤايرۆسى HIV هێناوەتەوە كە دەبێتە هۆى نەخۆشى ئايدز و دەڵێت "ئەو ڤايرۆسە بەردەوام خۆى لە سيستمى بەرگرى جەستە دەدزێتەوە و چينێكى "گليكانس" بەدەورى خۆيدا دروست دەكات تا خۆى بپارێزێت. . بەپێى وتەكانى ماكس، بەڵام سەبارەت بە كۆرۆنا دەتوانين بڵێين كە تەنها بەرگێكى لاوازى لەو مادە شەكريە هەيە و دەتوانين بڵێين لەو جۆرەيە كە هێرش دەكات و دواتر هەڵدێت و دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكى تر. . سەرەڕاى ئەوەى كۆرۆنا مليۆن و نيوێك كەسى لە جيهاندا توشكردوە و نزيكەى 88 هەزار كەسيش بەهۆيەوە لە جيهاندا گيانيان لەدەستداوە، بەڵام زانایان پێيان وايە لاوازى بەرگە شەكريەكەى كۆرۆنا ڕێگرێكى بەهێز نييە لەبەرەدەم سيستمى بەرگرى جەستە، ئەوەش دەبێتە هۆى ئاسانكردنى كارى ئەو زانايانەى كە سەرقاڵى دروستكردنى ڤاكسينێكن بۆ ڤايرۆسەكە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە