گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەدنان زورفى کشایەوە

سەرۆککۆمارى عێراق مستەفا کازمى بۆ پێکهێنانى حکومەتى عێراق راسپارد

2020.04.09 - 12:22
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆککۆمارى عێراق مستەفا کازمى بۆ پێکهێنانى حکومەتى عێراق راسپارد
ناس کورد- دوابەدواى کشانەوەى عەدنان زورفى لە پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق، لە کۆشکى سەلام لەشارى بەغدا بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق مستەفا کازمى راسپارد بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق. . راسپاردنى کازمى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق دواى ئەوە هات کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا عەدنان زورفى لە پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت کشایەوە. . لەدواى راگەیاندنى کشانەوەى زورفى، لەکۆشکى سەلام لەشارى بەغدا و لە مەراسیمێکدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانى باڵا و سەرکردە سیاسیەکانى عێراق ئامادەى بوون، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق مستەفا کازمى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق راسپارد. . راسپاردنەکەى کازمى دواى ئەوە هات کە زۆرینەى لایەنە سیاسیەکانى عێراق و هێزە کوردییەکان پشتیوانى خۆیان بۆ راسپاردنى دووپات کردەوە و کۆدەنگییەکى باشى لەسەر دروست بوو.   . مستەفا  كازمى كێيە؟   مستەفا كازمى كەسايەتيەكى سياسى عێراقيە و لەساڵى 1967 لە شارى بەغدا لە دايكبوە و خاوەنى بڕوانامەى بەكالۆريۆسە لە ياسادا، لە هەمان كاتيشدا نوسەر و ڕۆژنامەنوسێكى بەتوانايە.   .   لەسەردەمى ڕژێمى ديكتاتۆرى “سەدام حسێن”دا ئۆپۆزسيۆن بوەو دواى ئەوەى بڕيارى لەسێدارەدان بۆ ئەو كەسانەى كە ئەندامى حزبى دەعوەن دەرچوە ناوبراو عێراقى جێهێشتوە، لەپێش ڕوخانى ڕژێمى سەدام حسێنيشدا كارى ڕۆژنامەوانى كردوەو تەركيزى خستوەتە سەر ڕژێمى ديكتاتۆريەت و پێشێلكاريەكانى ئەو ڕژێمەى ئاشكرا كردوە.   .   كازمى بە نوسەرێكى بوارى بەرگريكردن لە مافەكانى مرۆڤ ناسرابوو، لەساڵى 2000 دا لەلايەن يەكێتى ئەوروپاوە خەڵاتى باشترين نوسراوى كە پەنابەرێك نوسيبێتى پێبەخشراوە.   .   لەساڵى 2003  گەڕاوەتەوە عێراق و لە شارى سلێمانى نيشتەجێبوە، لە بەغدا و لەندەنيش دامەزراوەى “گفتوگۆ”ى مرۆيى بەڕێوەبردوە و يەكێكە لە نوسەرەكانى ماڵپەرى”مۆنيتۆر”ى ئەمريكى و چەندين ڕاپۆرت و وتارى بۆ ئەو پێگەيە نوسيوە و نوسەرى كتێبەكانى “بابەتى عێراق”، “سەرقاڵيەكانى ئيسلامى” و “عەلى كوڕى ئەبوطالب ئيمام و مرۆڤ”ە.   .   لەساڵى 2007 كازمى گۆڤارێكى بەناوى “هەفتانە” دامەزراند ئەويش بە پشتگيرى بەرهەم ساڵح سەرۆ كۆمارى ئێستاى عێراق، كە كازمى سەرۆكى دەستەى نوسەران بو و  بەرهەم ساڵح خاوەنى گۆڤارەكە بوو.   .   لەساڵى 2010 دا كازمى چوەتە زانكۆيەكى ئەهلى و لەبەشى ياسا خوێندويەتى و دواتر لەساڵى 2014 دا بڕوانامەى بەكالۆريۆسى لە ياسادا بەدەستهێناوە.   .   لە 7\6\2016 دا و لەسەردەمى حكومەتى “حەيدەر عەبادى” سەرۆك وەزيرانى ئەو كاتەى عێراق كراوە بە سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى، ئەوەش دواى ئەوەى ڕێكخراوى داعش ناوچەيەكى فراوانى عێراقى كۆنترۆڵ كردبوو وە لەو كاتەدا “زوهەير غەرباوى” سەرۆكى ئەو كاتەى دەزگاكە دەستى لەكاركێشايەوە، پێش ئەوەش كازمى بریکارى  دەزگاى هەواڵگرى بوو بۆ كاروبارى پرۆسەكان.   .   لەسەرەتاى مانگى دووى ئەمساڵ بەرهەم ساڵح بەنيازبوو كازمى بۆ پۆستى سەرۆك وەزيران و جێگرتنەوەى عادل عەبدولمەهدى ڕاسپێرێت ئەگەر هاتوو كوتلە سياسيە شيعەكان نەگەيشتنە ڕێكەوتن لەسەر كەسايەتيەك، هەروەها دواى ئەوەى خۆپيشاندەران ئەسعەد عيدانيان ڕەتكردەوە موقتەدا سەدر پشتگيرى پاڵاوتنى كازمى كرد بەڵام دواتر پەشیمان بويەوەو لەگەڵ هاوپەيمانى فەتح لەسەر محەمەد تۆفيق عەلاوى ڕێکكەوتن.   .   پێش ئەوەش و لە گەرمەى خۆپيشاندانەكاندا لە كۆتاييەكانى ساڵى 2019 ناوى مستەفا كازمى لەناو ئەو ناوە نافەرميانەدا بوو كە بڵاودەكرانەوە بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆك وەزيران، بەڵام ناوبراو لە 18\12\2019 ڕەتيكردەوە كە پاڵێوراو بێت بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە