ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا تۆمارکردنى توشبوویەکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆناى لەشارى هەولێر، راگەیاند.
.
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا".
.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە توشبووە تازەکە ئافرەتێکی تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە