گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان فەرمانبەر بەگرێبەست دادەمەزرێنێت

2019.04.08 - 12:51
App store icon Play store icon Play store icon
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان فەرمانبەر بەگرێبەست دادەمەزرێنێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-هەڤاڵ فەتاح

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەپێی ئەو بودجەیەی كە تەرخان كراوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، بڕیار دراوە بە دامەزراندنی كارمەندی گرێبەست لە فەرمانگەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق بەپێی پێویست.
حازم رودینی ئەندامی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "ئەو گرێبەستانەی كە بڕیاردراوە دابین بكرێت بۆ كۆمسیونی باڵای هەڵبژاردنەكان لە بودجەی تەرخانكراوی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دابین كراوە، هەر پارێزگایەكیش بەپێی پێویستی فەرمانگەكانی كۆمسیۆن گرێبەست بۆ كارمەندە پێشووەكان نوێ‌ دەكاتەوە".

بەوتەی ئەندامەكەی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، پشكی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق زۆر زیاترە لە پشكی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، هۆكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە عێراق بەنیازە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدات لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا ئەوەش هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

حازم رودینی روونیكردەوە، ئەو گرێبەستانە زیاتر بۆ ئەو كەسانەیە كە پێشووتر هەر كارمەندی كۆمسیۆن بوون.