ناس کورد-
لە وڵاتی فەڕەنسا هۆشداری ئەوە دەدرێت کە نزیکەی 17 ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە ژیانیان لە مەترسیدایە ئەگەر هاتوو توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، چونکە بەدەست قەڵەوی و نەخۆشی درێژخایەنەوە دەناڵێنن.
.
ژان فرانسوا دەلڤریسی، سەرۆکی ئەنجومەنی زانستی حکومەتی فەڕەنسا، بە رادیۆیی"فرانس ئینفۆ"ی وڵاتەکەی راگەیاندوە: "لەکۆی 67 ملیۆن هاوڵاتی فەڕەنسی نزیکەی 17 ملیۆنیان ژیانیان لە مەترسیدایە لە ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە بەدەست قەڵەوی، نەخۆشی درێژخایەن و چونە تەمەنەوە دەناڵێنن".
.
ئەو زانا فەرەنسییە، ئاماژەی بەوە کردوە: "ئەو گەنجانەی کە کێشیان زۆرە و بەدەست قەڵەوەییەوە دەناڵێنن دەبێت زۆر ئاگایان لە خۆیان بێت، چونکە لەئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخیان مەترسیدار دەبێت".
.
سەرۆکی ئەنجومەنی زانستی حکومەتی فەڕەنسا، ئەوەشی خستووەتەڕوو" زۆر نیگەرانین لە دۆخی تەندروستی هاوڵاتیانی ئەمریکا، چونکە بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئەو وڵاتە کێشەی قەڵەوییان هەیە".
.
دەلڤریسی، ئەوەشی وتووە: "88% ی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەمان نیشانەکانی ئینفلەوەنزای ئاساییان هەیە، بەڵام بەشێوەیەکی توندتر".
.
سەرباری بڵاوبوونەوەی خێرای پەتای کۆرۆنا لە فەرەنسا، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت تائێستا ڕێژەکە نەگەیشتوەتە ئەوەی کە 50 بۆ 60%ی خەڵکی ئەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بن ئەوەش پێی دەڵێن"بەرگریی بەکۆمەڵ" .
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە