ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا تۆمارکردنى توشبوویەکى نوێى بەڤایرۆسى کۆرۆنا لەپارێزگاى هەڵەبجە، راگەیاند.
.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکرا".
.
راگەیەندراوەکە لەبارەى توشبووەکەوە رونیدەکاتەوە، منداڵێکی کوڕى تەمەن 9 ساڵانە کە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە و بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە