گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 زەوی نیشتەجێبوون بە کارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان دەبەخشرێت [بەڵگە]

2020.04.08 - 18:42
 زەوی نیشتەجێبوون بە کارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان دەبەخشرێت [بەڵگە]
  ناس کورد- بەهۆی کۆشش و چالاکیەکانیانەوە لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە فەرمانی پارێزگاری بەغدا زەوی نیشتەجێبوون دەبەخشرێت بە کارمەندانی تەندروستی و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە. . بەگوێرەی نووسراوێک کە ئەمڕۆ( چوارشەممە، 8ی نیسانی 2020)  وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، محەمەد جابر، پارێزگاری بەغدای پایتەخت فەرمانیکردوە زەوی نیشتەجێبوون تەرخان بکرێت بۆ کارمەندانی تەندروستی و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی شارەکە. . پارێزگاری بەغدا لە نووسراوەکەدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەریەتییەکانی شارەوانی سەر بە پارێزگاکە کردووە خۆنەویستی و تەقەلای ئەوانەی لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرز نرخاندوە، لەنووسراوەکەدا هاتووە "بەڕەچاوکردنی هەڵوێست و ئازایەتی بێ هاوتای کارمەندانی تەندروستی وئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای بەغدا کە لە ئێستادا لە هێڵی یەکەمی بەرپەرچدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان، ژیانی خۆیان لە پێناو ئێمەدا خستوەتە مەترسیەوە و ڕۆژ و شەویان داوە بەدەم یەکترەوە، بڕیارماندا بە تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بۆیان، داواکارم ئەو بڕیارەش گرنگی زۆری پێبدرێت و بە زووترین کات بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ڕێکارەکانیشتان ئاگادارمان بکەنەوە". .