گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وەڵام دەداتەوە

 خۆشتن بە ئاوی گەرم مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا؟ 

2020.04.08 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
 خۆشتن بە ئاوی گەرم مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا؟ 
ناس کورد- لەئێستادا جیهان گیرۆدەی ڤایرۆسى کۆرۆنایە، توێژینەوەکانیش تا ئەم ساتە نەیانتوانیوە ڕێگاکانی کۆتایهێنان بەو پەتایە و شێوازی بنبڕکردنی بدۆزنەوە. . مەترسی مرۆڤەکان لە توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وایکردووە لەنێو خۆیاندا و بەتایبەتی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ژمارەیەک زانیاری و ئامۆژگاری نادروست و هەڵە ئاڵۆگۆڕ بکەن. . یەکێک لەو زانیارییە نادروستانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووتەوە گوایە خۆشتن بە ئاوی زۆر گەرم مرۆڤ لە توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەپارێزێت. . پاش بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هاتە دەنگ وبە توندی ڕەتیکردەوە خۆشتنی مرۆڤ بە ئاوی گەرم دوری بخاتەوە لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە و ئەو زانیاریەشی بە هەڵە ناوبرد. . ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک، جەختی لەوە کردوەتەوە "پلەی گەرمی لەشی مرۆڤی ئاسایی لە نێوان36.5 بۆ37 پلەدایە، بۆیە ئەگەر مرۆڤ بە ئاوی زۆر گەرمیش خۆی بشوات ئەوا پلەی گەرمی جەستەی هەر وەک خۆی جێگیر دەمێنێتەوە، بەڵکو بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم ئەگەری ئەوەی هەیە زیان بە شانەکانی پێست بگەیەنێت وتوشی هەوکردنی بکات کە ئەوەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ هەڵواسینی ڤایرۆسەکان بە پێستی مرۆڤەوە". . ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، دوپاتیشی کردووەتەوە، تاکە ڕێگا بۆ خۆپارێزى لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا تەنها شۆردنی دەستە بە ئاو و سابون بۆ ماوەی 20 چرکە و دورکەوتنەوە لە تیکەڵبوونی کۆمەڵایەتی و دەستنەدان لە لوت و چاو. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە