ناس کورد-
بەهۆی ڕێکارەکانی كۆرۆنا و ڕاگرتنی دەوام و هاتوچۆ، گەنجێكی سعودی تەمەن 22 ساڵ كە بەهۆی تاوانێكەوە هەشت ساڵ پێش ئێستا سزای لەسیدارەدانی بۆ دەرچووبوو بەهۆی تەمەنەكەیەوە جێبەجێنەكرا و بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە جێبەجێبكرێت بۆ دوای كۆرۆنا دواخرا.
.
میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، باوكی کوڕەکە داوای لێخۆشبوون لە جێبەجێكردنی سزاكە دەکات.
.
لەنامەیەكیدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاویكردووەتەوە،حەمود عەبدوڵا غامدی نوسیویەتی: "تكا لەخاوەن هەق دەكەم كە دایك و باوك و بەرپرسانی وڵاتە لە كوڕەكەم خۆشببن لەبەر خاتری خودا و لێخۆشبوون كاری لێبوردەكانە بەرامبەر تاوانێكی گەورە كە كوڕەكەم كردویەتی لێخۆشبون بەخشدەیە بەرامبەر ئەو قەدەرە".
.
دوا بەدوای بڵاوكردنەوەی نامەكەیدا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە نامەكەیان بڵاوكردووەتەوە و پشتیوانی داوكاری ئەو باوكە دەكەن كە چەند ساڵێك پێش ئێستا مناڵەكەی تاوانێكی ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.
.
ڕوداوەكە بۆ ساڵی 2012 دەگەڕێتەوە كاتێك عەبدوامحسن غامدی كە خوێندكار دەبێت و لەتەمەنیی 15 ساڵیدا لەگەڵ هاوڕییەكی تەمەن 17 ساڵانیدا دەبێتە شەڕیان و بەوهۆیەوە چەند فیشەكێكی پێوە دەنێت و دەیكوژێت، هاوڕێ كوژراوەكەشی لە بنەماڵەی ئال موشریفی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە دەبێت، دواتر بەپێی یاساكانی ئەو وڵاتە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت.