گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤایرۆسى کۆرۆنا نەخۆشییەکە پێویستە ڕێزى لێبگرین

2020.04.08 - 14:04
ڤایرۆسى کۆرۆنا نەخۆشییەکە  پێویستە ڕێزى لێبگرین
ناس کورد- لەگەڵ هاوسۆزییەکى ڕوونى بۆ بۆریس جۆرنسۆن، سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا کە ئێستا لەژورى چاودێرى وردایە، ڕۆژنامەى ئاى بەریتانى نوسیویەتى "ڤایرۆسى کۆرۆنا نەخۆشییەکە پێویستە ڕێزى لێبگرین". . سامون کلینر لە وتارێکدا کە لەو ڕۆژنامەیە بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتى، "دۆخى جۆنسۆن کارێکى تاکەکەسى نییە، بەڵکو زۆر لەوە زیاترە، پێویستمان بەوە نییە زیادەرۆیی بکەین لە خەمڵاندنى کاریگەرى بردنى جۆنسۆن بۆ بەشى چاودێرى ورد لە نەخۆشخانەى سانت توماس لە ڕووى سیاسی و کۆمەڵایەتى و تاکەکسییەوە، لەناوخۆى بەریتانیا و لەسەر ئاستى جیهان". . باسى لەوەشکردووە، جۆنسۆن تا ئێستا لەناو سەرکردە گەورەکاندا لەسەر ئاستى جیهان تاکەکەسە کە کۆرۆنا بەو شێوە توندە بە ئامانجى گرتبێت. . بەهۆى ئەو شۆکەى توشى بووە بەهۆى خراپى دۆخى تەندروستى جۆنسۆنەوە، نوسەرەکە دەڵێت، "ئەوە بەڵگەیەکى نائاساییە لەسەر ئەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا نەخۆشییەکە پێویستە ڕێزى لێبگرین"، لە ئاماژەیەکدا بۆ پێویستى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پەتایە بەشێوەیەکى جدى و گەورەتر لە هەڵسوکەوتى هەندێک کەس. . پێشیوایە، شەڕى جۆنسۆن لەگەڵ ڤایرۆسەکە کاریگەریى زیاترى دەبێت لە هەموو ئەو هەڵمەتە فەرمیانەى ڕاگەینراون بۆ ئەوەى کەسانى سەرکێش پابەندبن بە ڕێنماییە نوێیەکانەوە، بە ئامانجى وەستانى بڵاوبونەوەى پەتاکە. . نوسەرەکە باسى لە دۆخى تەندروستى کارى سيموندز دەستگیرانى جۆنسۆن کردووە کە چاوەڕوانى لەدایکبوونى منداڵەکەى دەکات لە هاوینى داهاتوودا، کە خۆى کەرەنیتنە کردوە بەهۆى توشبوونى بە کۆرۆناوە. . لە دۆخى ئێستادا بەوتەى کلینر، تاکە کارى گرنگ تەندروستى خەڵکە، گرنگیدانى راستەقینە بە پیاوێک و خێزانەکەى واتاى گرنگیدانە بەهەموو خەڵک.