گشت هەواڵەکان
بەرنامەکان
وهرزش
بیروڕا
ناس نیوز
ئینفۆ
ئێكسترا
پەنجەرەیەکی عەرەبی
عربي
English
گهڕان
كوردي
عربي
English
ئێمە کێین
ڕیکڵام بکە
پەیوەندیمان پێوە بکە
فریکوێنسییەکانمان
سیاسەتی تایبەت
سهرهتا
گشت هەواڵەکان
بەرنامەکان
وهرزش
بیروڕا
ناس نیوز
ئینفۆ
ئێكسترا
پەنجەرەیەکی عەرەبی
ئێمە کێین
ڕیکڵام بکە
پەیوەندیمان پێوە بکە
فریکوێنسییەکانمان
سیاسەتی تایبەت
پشت پەردەى پێنج کاتژمێرى ڕۆشتنى خانەوادەى ترەمپ و چوونى بایدن بۆ کۆشک
شەش ئەندام بایکۆتى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر دەکەن
پەرلەمانتارێکی یەکێتی هاوار دەکات: وەزیری ئاوەدانکردنەوە شوقەی دابەشکردووە
تابلۆى ئۆتۆمبێل و عەریزەی ئەلیکترۆنی ’’لە کۆمپانیایەک وەرگیرایەوە’’
زانایانی چینی چارەسەرێکی جیناتیان دۆزییەوە کە ’’پیری دوادەخات’’
کەشناسی پێشبینى ’’بەفر و شەختە’’ دەکات
نرخی زێڕ زیاتر بەرزبوویەوە
نرخی نەوت ’’زستانێکی گەرم’’ بەڕێ دەکات
نرخی تمەن لەگەڵ کردنەوەى بازاڕدا زیاتر بەرزبوویەوە
ڤیدیۆ.. کچە گۆرانیبێژێکى فەڕەنسى لە دژی ماکرۆن ’’طلع البدر علينا’’ دەڵێتەوە
هەموارکردنەوەى دەستورى عێراق ’’لە پەرلەمان تێدەپەرێت’’
گفتوگۆکان لەبارەى چارەنوسى لێبڕینى موچەى فەرمانبەران
ترەمپ لەدواین ساتەکاندا بڕیاری لێبوردنی بۆ 73 کەس دەرکرد
ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان چارەنوسی یاسای ’’بەسەربازیکردنی زۆرەملێ’’ ئاشکرا دەکات
لە هەولێر هێرش کرایە سەر چالاکێکی مەدەنی و بریندار کرا
ترەمپ داوا دەکات ئەمریکییەکان نزا بۆ سەرکەوتنی بایدن بکەن
پێشمەرگە سوپای عێراق بە ’’خۆدزینەوە’’ تۆمەتبار دەکات
لە هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت و پلەی گەرما دەچێتە خوار سفر
سیاسهتی
تەندروستی سلێمانیش سەركەوتنی ئەزمونەكەی ڕاگەیاندووە
بەكارهێنانی پلازمای خوێن ئومێدێكی جیهانی دروستكردووە بۆ زاڵبوون بەسەر کۆرۆنادا
2020.04.08 - 13:49
like
0
ناس کورد-
بەپێی چەند بەڵگەیەكی پزیشكی كە لەئاكامی ئەزمونی كلینیكەوە بەدەستهاتوون، بەکارهێنانى خوێنی پلازمای ئەوانەی لە پەتاى کۆرۆنا چاكبوونەتەوە بووەتە هۆى ئەوەى چەند توشبوویەك كە نیشانەكانی كۆرۆنایان بەتوندی تێدا دەرکەوتووە، لەماوەی سێ بۆ 10 ڕۆژدا هەست بەچاكبونەوە بکەن و ژمارەیەكیشیان پێویستیان بەهەناسەدانی دەستكرد نەماوە.
.
بەگوێرەی توێژینەوەیەكی ئەزموونی كە لە شاری ووهانی چینی ئەنجامدراوە، پلازما لەسەر 10 نەخۆش تاقیكراوەتەوە كە نیشانەكانی توشبوونیان بەڤایرۆسەكە تێیاندا زۆر بووە و دەرکەوتووە و ئاستی كاریگەری ڤایرۆسەكە لەلاشەیاندا بەخێرای لەماوەی سێ ڕۆژدا بەرەو دابەزین ڕۆشتووە.
.
پزیشكەكان سەرەتا هەستیان بە چاكبونەوەی نەخۆشەكان کردووە لە تەنگەنەفەسیكی زۆر و ئازاری سەنگ و تای بەرز و كۆكە كردووە كە سەرەتا نەخۆشەکان بەدەستیەوە ناڵاندویانە.
.
شیاومینگ یانگ، توێژەری لە ئەكادیمیای نیشتیمانی بۆ چینی باسی لەوە كردووە، ئەو چارەسەرە تەنها بژاردەیە بۆ ڕزگاركردنی توشبووان بەو پەتا ترسناكە، بەڵام هۆشداری ئەوەشیداوە ئەنجامدانی ئەزمونی هەڕەمەكی زیاتر بۆ دڵنیابوون لەئامەكەی پێویستە.
.
بەپێی ڕاپۆرتێكی سەرەتایی كە لەگۆڤاری كۆمەڵەی پزیشكی ئەمریكیدا بڵاو كراوەتەوە، تیمێك لە نەخۆشخانەی شەنتشانی سێەم پلازمای نەخۆشی چاكبوەوەیان بۆ پێنج نەخۆش كە نیشانەی توندی پەتاكەیان لەسەر دەركەوتووە بەكارهێناوە، دواتر لەماوی 10 ڕۆژدا هەموویان هەستیان بەچاكبوونەوە كردووە دوای وەرگرتنی پلازماكە و لەو ڕێگەیەشەوە 3 نەخۆشیان پێویستیان بە هەناسەدانی دەستكرد نەماوە.
.
ئەو ئاكامەش ئومێدێكی دروستكردووە بەوەی نەخۆشە چاكبووەوەكان دەستبكەنە خوێن بەخشین بۆ ئەوەی بدرێتە توشبووانی تر بەتایبەت ئەوانەی كە كۆئەندامی بەرگری لاشەیان لاوازە و بەوەش بتوانرێت بەرەنگاری پەتاكە بكرێتەوە.
.
بەپێی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، لەگەڵ ئەوەی چەند نەخۆشێك لەڕێگەی بەكارهێنانی پلازماوە تا ئێستا چاكبونەتەوە کە بەڕێگەیەكی نافەرمی تاقی كردنەوەیان بۆ كراوە، ئەستتەمە سودەكانی ئەو جۆرە چارەسەر بزانرێت بۆ ئەوەی وەكو چارەسەرێكی یەكلاكەرەوە بەكاربهێنرێت.
.
چاوەڕوان دەكرێت توێژنەوەی هاوشێوە لە بەریتانیا لەچەند هەفتەی داهاتوودا ئەنجامبدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەستكراوە بە خوێن بەخشینی نیشتیمانی ئەو کەسانەى كە لەو پەتایە چاكبونەتەوە بۆئەوەی بەمەبەستی ئەو تاقیكردنەوە زانستیە بەكاربهێنرێت.
.
دیڤێد تابین، تویژەر لەزانكۆی گلاسكۆ بەریتانیا دوو تاقیكردنەوەی كلینیكی لەسەر بەكارهێنانی پلازمای خوێنی چاكبووەوە ئەنجامداوە.
.
توێژەران دەڵێن، پلازما دەتوانێت كارمەندی هێڵیی سووری پێشەوەی پەتاكە لەمەترسی بپارێزێت، بەوەش ڕێگە دەگیرێت لە تێكچوونی تەندروستی ئەوانەی كە پێویستیان بەهەناسەدانی دەستكرد و چاودێری وورد هەیە.
.
بەوتەى دێڤید تابین، ئەو حاڵەتانەی ووهان كە بەو ڕێگەیە چاكبونەتەوە ئاماژەیەكی گرنگە بۆ پێدانی پلازما بەتوشبووەكان كە حاڵیان زۆر خراپە.
.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەنجامی ئەو نەخۆشانە هاندەرن و بۆ زیاتر دڵنیابوون لەو دەرئەنجامانە كە پلازما سودی بۆ چارەسەر هەیە دەبێت لەسەر ژمارەیەكی زۆر و بەتاقی كردنەوەی فەرمی ئەنجامبدرێت.
.
هەوڵە جیهانیەكان بۆ بەكارهێنانی پلازمای خوێنی چاكبووان لەكاتێكدایە، ئەو جۆرە چارەسەرە بۆ دوو توشبوو لە سلێمانى ئەنجامدراوە کە یەکێکیان چاکبووەتەوە و ئەوەى دیکەش پزیشکەکان چاوەڕوانن تەندروستى ڕوو لە باشى بکات.
.
زیاتر بخوێنەرەوە:
چیرۆکى چارەسەرکردنى یەکەم توشبووى کۆرۆنا لە سلێمانى بە پلازما
.
چارەسەرەکە بریتیە لە وەرگرتنى پلازماى خوێنى ئەو توشبووانەى کۆرۆنا کە حاڵەتەکانیان مامنانەوەند یان قورس بوون و چاکبوونەتەوە، دواى تەواو چاکبوونەوەیان دوبارە خوێنەکانیان وەردەگیرێتەوە و بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرى ئەو توشبووانەى کە جەستەیان وەڵامدانەوەیان بۆ هیچ چارەسەرێک نەبووە.
.
ئامانج لە بەکارهێنانى پلازماکە، چارەسەرکردنى نیشانەکانى کۆرۆنایە لەسەر جەسەى کەسانى توشبوو بە ڤایرۆسەکە و باشکردنى تواناى سیستەمى بەرگرى جەستە بۆ بەرهەمهێنانى دژە تەن بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا.
.
دژە تەنەکان بریتین لە پڕۆتینێک کە دەبێتە هۆى پارێزگاریکردن لە تەندروستى مرۆڤ و لەناوبردنى بەکتریا و ڤایرۆس.
بابەتی پەیوەندیدار
بژاردەى خوێندنى ئۆنلاین بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لەنێوان شکست و سەرکەوتندا [ڤیدیۆ]
2020.04.20 - 14:04
بە ڤیدیۆ؛ خوێندکارێکی کورد ئامێری ھەناسەدانی دەستکردی دروست کرد
2020.04.13 - 19:08
چین دەرگای خوێندنگاکان دەکاتەوە لەکاتێکدا جیهان دایخستووە
2020.04.12 - 14:27
وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕيارى لەسەر خوێندنى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگاکاندا
2020.04.08 - 22:43
بەرپرسى پەیوەندییەکانى هەسەدە: داعش سەرقاڵبوونی جیهانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا قۆستوەتەوە
2020.04.23 - 09:33
دواجار ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر گومانەکانی دروستبوونی کۆرۆنا قسەى خۆی کرد
2020.04.21 - 20:57
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: تائێستا نەسەلمێنراوە ئەوانەی چاکبوونەتەوە لە کۆرۆنا جارێکی دیکە توش نابنەوە
2020.04.18 - 23:24
ناوەندی گەردونناسی جیهانی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد
2020.04.18 - 15:49
زۆرترین خوێنراو
ئەمریکا دوو گفتى بە هاوسەرۆکانى یەکێتی دا
2021.01.19 - 16:09
2021.01.19 - 21:44
زانیاری لەسەر ئەو قەرزەی کە عێراق بەبێ سود دەیداتە هەموو هاوڵاتییەک
2021.01.19 - 21:12
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕوونکردنەوە لەسەر لێخۆشبوونی ڕەسمی گومرگی دەدات
2021.01.19 - 20:20
ڤیدیۆ؛ پۆلیسی سلێمانی دیمەنی ڕووداوێکی دزیکردنی بڵاوکردەوە
2021.01.19 - 21:59
سەرکردەیەکی پارتی لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا: تا پارتی مابێت ئەو کارە ناکەین
2021.01.20 - 10:13
نرخی تمەن لەگەڵ کردنەوەى بازاڕدا زیاتر بەرزبوویەوە