گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانى سەدر باس لە متمانەدان بە زورفى دەکات و پەرلەمانیش تاوتوێى دوو بژاردە دەکات

2020.04.08 - 12:14
هاوپەیمانى سەدر باس لە متمانەدان بە زورفى دەکات و پەرلەمانیش تاوتوێى دوو بژاردە دەکات
ناس کورد- هاوپەیمانى سائیرونى سەر بە موقتەدا سەدر جەخت لە ئەنجامدانى کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ متمانەدان بە عەدنان زورفى دەکاتەوە، پەرلەمانیش تاوتوێی دوو بژاردە دەکات بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەکى لەو شێوەیە. . لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا عەدنان زورفى ڕاسپێردراو بۆ پیکهێنانى کابینەى نوێ کارنامەى حکومەتەکەى ڕادەستى پەرلەمان کرد و داوایکرد وادەیەک دیاریبکرێت بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى پەرلەمان تا متمانە بە کابینەکەى بدرێت. . عەباس علێوى، پەرلەمانتارى سائیرون بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، "بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا و قەدەغەى هاتوچۆ و گردبوونەوە، کۆبونەوەى پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەى نوێ روبەڕووى ئاستەنگى بووەتەوە". . وتیشى، "پێویستە سەرۆکایەتى پەرلەمان دڵنیابێتەوە لە ئامادەبوونى پەرلەمانتاران لەو کۆبوونەوەیە پێش دیاریکردنى وادەکەى، هاوپەیمانێتى سائیرون هانى پەلەکردن دەدات لە پێکهێنانى حکومەتێکى بەهێز کە بتوانێت ئەم قەیرانە تێپەڕێنێت". . سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق ماوەى چەند ڕۆژێکە لیژنەیەکى پێکهێناوە بۆ تاوتوێکردنى کارنامەکەى زورفى، بەڵام هێشتا وادەى کۆبوونەوەکەى دیارینەکردووە. . خەدیجە عەلى، بڕیاردەرى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، "سەرۆکایەتى پەرلەمان تا ئێستا هیچ وادە و شوێنێکى دیارینەکردووە بۆ بەستنى کۆبوونەوەى پەرلەمان و بڕیارى نەبەستنیشى نەداوە". . وتیشى، "سەرۆکایەتى پەرلەمان لەچەند رۆژى داهاتوودا کۆدەبێتەوە بەمەبەستى دیاریکردنى شوێنى کۆبونەوەکە کە لە بیناى پەرلەمان بێت یاخود لەرێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بێت، بەهۆى قەدەغەى هاتوچۆ و نەتوانینى پەرلەمانتاران بۆ ئامادەبوونیان لەبیناى پەرلەمان".