ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.
.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، نۆ لە توشبووان ئافرەتن، چوار دانەیان پیاون لەگەڵ منداڵێک کە لە گەڕەکەکانی (سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانکۆ، مامۆستایان) تۆمارکراون.
.
دەشڵێت، "زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن."
.
لەئێستادا کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 303 تووشبوو، لەنێویاندا سێ مردن هەیە و 105 نەخۆشیش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.