گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانیشتوانى بازیان لەبارەى کۆرۆناوە ئاگاداردەکرێنەوە

2020.04.08 - 09:26
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتوانى بازیان لەبارەى کۆرۆناوە ئاگاداردەکرێنەوە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بازیان لە پارێزگاى سلێمانى داوا لە دانیشتوانى ناحیەکە دەکات لەماڵەکانیان نەچنە دەرەوە، ئەوەش بەهۆى تۆمارکردنى دوو توشبووى کۆرۆنا لەناحیەکە. . بەرێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە "داوا لە هاووڵاتییانی سنووری ناحیەی بازیان دەکەین لە ماڵەکانی خۆیان بمێنەوە و بە هیچ شێوەیەک دانیشتوانی ناوەندی ناحیەی بازیان نەچنە دەرەوە بۆ ناوچەکانی تر". . بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بازیان داواشی لە دانیشتوانی سەرجەم گوندەکان و شارۆچکەکانی ئەڵایی و تایناڵ و بەردەقارەمان و گۆپاڵەش کردووە، بەهیچ شێوەیەک سەردانی سەنتەری ناحیەی بازیان نەکەن. . هەروەها هۆکارى ئەو داوایەى گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەى، بتوانن کۆنتڕۆڵی ئەم بارودۆخەی ئێستا بکەن و سەرجەم بەرکەوتووان سامپڵیان لێ وەر بگیرێت. . شەوى ڕابردوو وەزارەتى تەندروستى توشبوونى کەسێکى دیکەى لە بازیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند، کە کچێکى تەمەن ١٣ ساڵە و بەرکەوتەى توشبووەکەى پێشوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە