گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەکەشی بۆ نزمترین کەمکرایەوە

وەزیری تەندروستی نیوزلەندا خۆی بە گەمژە ناوبرد بەهۆی سەرپێچییەکەوە

2020.04.08 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری تەندروستی نیوزلەندا خۆی بە  گەمژە  ناوبرد بەهۆی سەرپێچییەکەوە
ناس کورد- وەزیری تەندروستی نیوزلەندا خۆی بە "گەمژە" وەسف کرد دوای ئەوەى سەرپێچی ڕێکارەکانی داخستن و قەدەغەی هاتوچۆی کرد کە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە وڵاتەکەى گیرایەبەر. . دەیڤد کلارک، وەزیری تەندروستی نیوزلەندا لەو کاتەدا لەگەڵ خانەوادەکەیدا چووە دەرەوە بۆ کەناری دەریا و 20 کیلۆمەتر لە ماڵەکەى دورکەوتەوە، دواتر دانینا بەوەى "سەرپێچی تەواوی قەدەغەکەم کردووە." . کلارک بەوهۆیەوە دەستلەکارکێشانەوەى خۆی پێشکەشی جاسیندا ئاردیرن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کرد بەڵام بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە جارێ لە کارەکەى بەردەوامە، بەڵام موچەکەى لە حکومەتدا کەمکرایەوە و پۆستی دووەمیشی لەدەستدا کە یاریدەدەری وەزیری دارایی بوو.   وەزیر چی کردووە؟ ڕۆژی 25ی ئازاری 2020، نیوزلەندا حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی لە وڵات ڕاگەیاند، سەرباری ئەوە، وەزیری تەندروستی لەگەڵ خانەوادەکەیدا قەدەغەى هاتوچۆی شکاند و چووە کەنار دەریا، دوای ڕەخنەیەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وەزیری دانینا بە سەرپێچییەکەیدا. . پێشتر وەزیری تەندروستی بە پاسکیل چووبووە سەرشاخ و جارێکی تر یاساکانی شکاندبوو، دواتر جاسیندا ئاردیرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا وتی، "ئاساییە خەڵکی بچنە سەر شاخ بۆ هەڵمژینی هەوایەکی پاک، بەڵام داوامانکردووە ئەو کارانە نەکرێت کە دەبنەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسە." . وتیشی، "پێویست بوو وەزیری پابەندی ڕێنماییەکان بێت." . دواتر دەیڤد کلارک، وەزیری تەندروستی وتی، "بەرپرسیارێتی من وەک وەزیری تەندروستی تەنها ئەوە نییە کە پابەندی ڕێنماییەکان بم، بەڵکو دەبوایە نمونەیەکی باش بومایە بۆ ئەوانی تر." . ئاماژەى بەوەکرد، "لەکاتێکدا کە نیوزلەندییەکان قوربانی زۆر گەورە دەدەن، بەڵام من گەمژە بووم و لە توڕەیی خەڵکیش تێدەگەم." دواتر سەرۆکوەزیری نیوزلەندا وتی، "ئەگەر لە کاتێکی ئاساییدا بوایە ئەوە دەیڤد کلارد دەردەکرا، بەڵام لەئێستادا ناتوانین بەهۆی ئەو قەیران و پشێوییەی لە کەرتی تەندروستی دروستبووە بۆ ڕێگری لە بڵابوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا." . "بەڵام تەنها بە وەزیری تەندروستی دەمێنێتەوە و پۆستی یاریدەدەری وەزیری دارایی لێ وەردەگیرێتەوە و موچەکەشی کەمدەکرێتەوە بۆ نزمترین ئاست." . دۆخی کۆرۆنا چۆنە لە نیوزلەندا؟ بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تەواوی ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لە وڵات گیراوەتەبەر و هاوڵاتیان ناتوانن لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە تەنها بۆ پێداویستییە زۆر پێویستەکان نەبێت. . تائێستا نیوزلەندا هەزار و  210 حاڵەتی کۆرۆنای تۆمارکردووە و کەسێکی کە تەمەنی 70 ساڵە بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە