ناس کورد-
درەنگانی شەوی سێشەممە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعشەوە هێرشکرایەسەر هێزێکی پێشمەرگە لە سنوری کوڵەجۆ و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
پێشمەرگەیەکی فەوجی 3ی لیوای 5ی شارەزوور بە ناس کوردی ڕاگەیاند، درەنگانی ئەمشەو لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعشەوە لە سنوری کوڵەجۆ هێرشیانکراوەتەسەر و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
وتیشی، یەکێک لە شەهیدەکان، پاسەوانی فەرماندەی فەوجی 3یە و تائێستاش شەڕ بەردەوامە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە