ناس کورد-
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی چاکبوونەوەی حەوت کەسی نەخۆشی دیکەی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە نەخۆشەکان بە وەرگرتنی پلازمای چاکبوەکانی پێشوتری توشبوانی کۆرۆنا چاکبوەتەوە و سەرکەوتووبوون لە تاقیکردنەوەکەیاندا.
،
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: "دوای چارەسەرو چادێری توشبووان (7) توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسلێمانی چاک بونەوە".
،
ئاماژەی بەوەشکردووە: " یەکێک لەتوشبوەکان بەوەرگرتنی پلازمای چاکبوەکانی پێشوتری توشبوانی کۆرۆنا چاک بوەتەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین سەرکەوتوبوین لە تاقیکردنەوەکەمان".
،
بە وتەی سەباح هەورامی تاوەکو ئێستا ژمارەی چاکبوەکانی سلێمانی ژمارەیان بوو بە 85 کەس، بەوەش لەکۆی 116 توشبوو، تەنها 18 کەس لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە