ناس کورد-
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگۆی دانانی چەند بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە عیراق بە هاوکاری مەسعود بارزانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و وەڵامی میدیایەکی ئێرانی دایەوە.
.
له ڕوونكردنهوهكهدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە: "بەداخەوە ماوەیەکە سایتی (بولتن نیوز)ی ئێرانی بەردەوامە لە هۆنینەوەی درۆ و بڵاوکردنەوە بابەتی دڵڕەشانە لە دژی هەرێمی کوردستان کە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە، دوا بابەتی هەڵبەستراویشیان شرۆڤەیەکە گوایە ئەمەریکا بە هاوکاری سەرۆک بارزانی و سەرکردە سوننەکان خەریکی دانانی چەند بنکەیەکی سەربازییە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە سونیەکان".
.
ئەوەشخراوەتەڕوو: "عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی بڕیار دەدات و پێویستی بەوە نییە خەڵکێک لە دەرەوەی سنوورەوە بەپێی ویستی خۆی ئاراستەی بکات، بوونی ھێزی ھاوپەیمانان لە عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی حکومەتی فیدراڵ و ھێزی ھاوپەیمانان بووە، بۆیە چەواشەکارییەکانی ئەم جۆرە سایتانەش تەنیا نیازی ئاژاوەگێری و فیتنەیان لە پشتە"..
.
لە ڕونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە: "ئێمە لەکاتێکدا سەرلەبەری ئەم راپۆرتە هەڵبەستراوە بەدرۆ دەخەینەوە، داوا لە بەرپرسانی سایتی ( بولتن نیوز ) و ئەوانەی لە پشت پەردەشەوە هەڵیاندەسورێنن دەکەین لەم بارودۆخە سەختەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهان و ناوچەکەی گرتووەتەوە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە سەختی گیرۆدەی ئەو ڤایرۆسە بووە، بابەتەکانیان زیاتر بۆ خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و سەقامگیریی ناوچەکە بێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە