ناس کورد-
موقتەدا سەدر داوا لە خەڵکی جیهان و ئەوانەى بڕوایان بە بوونی خوا هەیە سوجدە ببەن چونکە ئەگەر "ئەوە پەیڕەوبکرێت کۆتایی دێت بەو بەڵایە" کە مەبەستی کۆرۆنایە.
.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەڵێت، "ئەی خەڵكینە ئێوە پابەندن بەو فەرمانە و هەرگیز كەمتەرخەم مەبن، پێویستە سوجدە بەرن و بپارێنەوە بۆ هەڵگرتنی ئەو بەڵایە بۆ ماوەی سی خولەك راستەوخۆ دوای كاتی (نوێژی هەینی) داهاتوو و پێش نوێژی عەسر."
.
دەشڵێت، "بۆ زانیاریتان من نوێژی هەینی بەجێدەهێنم بەشێوەیەكی تایبەت لەشوێنێك لە نەجەفی پیرۆز لەگەڵ ژمارەیەك لە موسڵمانان و لە بری موسڵمانان"
.
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خوای گەورە
ئەی خەڵكینە
ئەمرۆ من ناچارم فەرمانێكتان پێ رابگەیەنم دەبێت پەیرەوبكرێت بۆ كۆتاییهێنان بەو بەڵایە .. ئەوەش گشتگیرە بۆ هەموو جیهان و هەركەسێك بڕوای بەبوونی خوای گەورە هەبێت، ئەی خەڵكینە ئێوە پابەندن بەو فەرمانە و هەرگیز كەمتەرخەم مەبن.
پێویستە سوجدە بەرن و بپارێنەوە بۆ هەڵگرتنی ئەو بەڵایە بۆ ماوەی سی خولەك راستەوخۆ دوای كاتی (نوێژی هەینی) داهاتوو و پێش نوێژی عەسر.
گەورە و مەولام .. ئەشهەدوو من پێم راگەیاندن.
بۆ زانیاریتان من نوێژی هەینی بەجێدەهێنم بەشێوەیەكی تایبەت لەشوێنێك لە نەجەفی پیرۆز لەگەڵ ژمارەیەك لە موسڵمانان و لە بری موسڵمانان – گە رباش گوزارشت ببوبێت – ئەوانەی ناتوانن بەجێی بهێنن گەر ژیان باقی بێت .. لەگەڵتاندا سوجدە دەبەم.
دوعاتان بۆدەكەم
بەندی خوا
موقتەدا سەدر
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە