گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانە غاز ئاستی بەرهەمهێنان لە كوردستان بەرز دەكاتەوە

2019.04.08 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
دانە غاز  ئاستی بەرهەمهێنان لە كوردستان بەرز دەكاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای دانە غاز ئاشكرای كرد، كۆمپانیای دانە غاز هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز لە كوردستان بە ڕێژەی 500 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێكدا، و كۆی داهاتەكەشی تا 2023 دەگەیەنێتە نزیكەی 190 ملیۆن دۆلار.

پاتریك ئەلمان وارد سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای دانە غاز لە پەراوێزی بەشداریكردنیدا لە كۆڕبەندی ئابوری جیهان كە لەوڵاتی ئوردون بەڕێوە دەچێت و لەلێدوانێكی بۆ رۆژنامەنووسان، وتی "خۆشحاڵین بەكارەكانمان لە هەرێمی كوردستان، و لە 2009ەوە كاردەكەین و بەهەمهێنانمان لە كەرتی غازدا گەیشتبوە نزیكەی 300 ملیۆن مەتر سێجا لەڕۆژێكدا و لە كۆتایی 2018 رێژەی بەرهەمهێنان لە 30% بەرز بووە و گەیشتە نزیكەی 400 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێكدا، و بەم زیادبوونەش داهاتی كۆمپانیاكەمان 50 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە سەرباری داهاتەكانی تریش".

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای دانە غاز روونیكردەوە، لەئێستادا دوو پلانی نوێیان هەیە لەكوردستان بۆ زیادكردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی غاز و هەر پلانێكیان 250 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژیكدا بەرهەمدەهێنێ و لە 2021 پلانی یەكەمیان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و پلانەكەی تریشیان لە 2023، بەوتەی سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای دانە غاز بەجێبەجێكردنی ئەو دوو پلانەیان دەتوانن بەرهەمهێنان لە رۆژێكدا بگەیەننە 500 ملیۆن مەتر سێجا و كۆی بەرهەمهێنان لە كوردستان بگەیەننە 900 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێكدا، كە داهاتەكەی نزیكەی 190 ملیۆن دۆلار دەبێت.