ناس کورد-
ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئەڵمانیا بازێکى گەورەیدا و بەڕێژەیەکى گەورە رووى لەبەرزبونەوە کرد.
.
بەپێی ئەو ئامارانەى پەیمانگاى روبەرت كوخ بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشیە گوازراوەکان بڵاویکردووەتەوە، لەماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا ٣٨٣٤ توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە ئەڵمانیا تۆمارکراون بەوەش ژمارەکە گەیشتووەتە ٩٩٢٢٥ توشبوو.
.
بەرزبوونەوەى ژمارەکە لەکاتێکدایە، لەماوەى چوار ڕۆژى ڕابردوودا ژمارەى توشبووان رووى لەکەمبونەوە کردبوو لەو وڵاتە.
.
بەپێی ئامارەکان، ژمارەى ئەو کەسانەى گیانیان لەدەستداوە بەهۆى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناوە گەیشتووەتە ١٦٠٧ حاڵەت، دواى ئەوەى ١٧٣ حاڵەتى دیکەى گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
.
لەگەڵ بەرزبونەوەى ژمارەى توشبووندا، ئەڵمانیا رێوشوێنێکى نوێی گرتووەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و هەر کەسێک هەوڵبدات لە شوێنە گشتییەکان لە کەسێکى دیکە نزیکبێتەوە غەرامە دەکرێت، کە بڕەکەى دەگاتە ٤٤٠ یۆرۆ (٤٧٥ دۆلار).
.
بەپێی رێوشوێنە نوێیەکان، کۆبوونەوەى زیاتر لە دوو کەس لە شوێنە گشتییەکان قە دەغەکراوە و دەبێت دورى نێوانیان لانى کەم مەتر و نیوێک بێت.
.
حکومەتى ئەڵمانیا فەرمانى بە هاوڵاتیان کردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کارى پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە