گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیسان بەزمى ترەمپ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان خاوەنى میدیایەکى دادپەروەر نیین

2020.04.07 - 09:46
دیسان بەزمى ترەمپ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان  خاوەنى میدیایەکى دادپەروەر نیین
ناس کورد- سەرلەنوێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا خۆى لە پرسیارى رۆژنامەنووسان دزییەوە لەبارەى راپۆرتێکى پشکنەرى گشتى کە ئاماژەى بەوە کردبوو نەخۆشخانەکان نەیانتوانیوە بگەن بەو تاقیکردنەوانەى کە پێویستیان پێى هەیە. . لەمیانەى ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا کە ئەمڕۆ (سێشەممە) ئەنجامیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا هەوڵیدا ئەو جۆرە پرسیارانە ببرێت و داواى ناوى پشکنەرە گشتییەکە و مێژوى دەستبەکاربوونەکەى لە رۆژنامەنووسان کرد، ترەمپ ئاماژەى بەوەش کرد کە بە پاڵنەرێکى سیاسیانە ئەو پشکنەرە گشتییە راپۆرتەکەى نووسیوە. . بەگوێرەى رۆژنامەى (گاردیان)ى بەریتانیا ترەمپ زۆر پەست و بێزار بووە لە پرسیارکردنى رۆژنامەنووسان لەبارەى راپۆرتەکەى ئەو پشکنەرە گشتییە و هێرشیکردۆتە سەر رۆژنامەنووسان و وتوویەتى "دەبیت لەبرى ئەوەى ئەو جۆرە پرسیارانە بکەن پیرۆزبایى و دەستخۆشیمان لێ بکرێت". . گاردیان ئاماژەى بەوە کردووە "ترەمپ وتوویەتى "بەهیوام میدیایەکى دادپەروەرانەمان هەبێت لەم وڵاتەدا کە نیمانە". .