ناس کورد-
بۆ یەکەمین جار و لە پێشهاتێکى نوێدا لەو کاتەوەى کە لە مانگى کانونى دووەمدا ڤایرۆسى کۆرۆنا لەوڵاتى چین سەریهەڵدا، لە تۆمارى ڕۆژانەى ئەو وڵاتەدا هیچ گیانلەدەستدانێک بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە تۆمارنەکرا.
.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى لیژنەى تەندروستى نیشتیمانى وڵاتى چین، لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا لەسەرتاسەرى وڵاتى چین 32 توشبووى نوێ تۆمارکراوە کەسەرجەمیان لە دەرەوەى چینەوە گەڕاونەتەوە.
.
ئاماژە بەوەش کراوە "لە 24 کاتژمێرى رابردوودا هیچ گیانلەدەستدانێک بەهۆى کۆرۆناوە نۆمارنەکراوە".
.
لە مانگى ئادارەوە ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتە رووى لە کەمى کردووە بەڵام دوچارى شەپۆلێکى ترى تۆمارکردنى توشبووانى ڤایرۆسەکە بوو لەنێو ئەو هاووڵاتییە چینیانەى کە لەدەرەوەى چینەوە دەگەڕێنەوە و هەتا ئێستا نزیکەى هەزار توشبووى لەو جۆرە تۆمارکراوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە