گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە بیانوی هاوسەرگیریی وێنەى ئافرەتەکەى گرتووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەى کردووە

2019.04.08 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
 بە بیانوی هاوسەرگیریی وێنەى ئافرەتەکەى گرتووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەى کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر گەنجێکى دەستگیرکرد کە بە بیانوی هاوسەرگیریی پەیوەندی خۆشەویستى لەگەڵ ئافرەتێک بەستووە و دواتر چەندین وێنەى گرتووە و هەڕەشەى بڵاوکردنەوەی کردووە ئەگەر بڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمریکی (یەک دەفتەر)ـی پێنەدات.

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر راگەیاند، دوای ئەوەى کوڕەکە (تەمەن 29 ساڵ) متمانەى لای کچەکە (تەمەن 25 ساڵ) دروستکردووە، داوای وێنەى کچەکەى کردووە و دواتر هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنەکانى کردووە ئەگەر 10 هەزار دۆلاری نەداتێ.

ڕێباز زێوەر مستەفا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، کچەکە ڕەتیکردووەتەوە پارەکە بداتە کوڕەکە و دواتر سەردانى بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی کردووە، پاش ماوەیەکی کەم هێزەکانیان تۆمەتبارەكەیان بەناوى (م،أ،أ) کە دانیشتووى هەولێرە دەستگیرکردووە و دانى بەتاوانەكانیدا ناوە و مۆبايلەكەیشی چەندين وێنەى ئافرەتەكەى تێدابووە و تائێستاش لێکۆڵینەوە لەسەر كەيسەكە بەردەوامە.

ڕێباز زێوەر وتیشی، چەندین کەیسى دیکەی هاوشێوەیان تۆمارکردووە و زۆربەى تۆمەتبار و تاوانبارەکان تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 30 ساڵیدان.

وتیشی، لە ئەگەری هەر جۆرە حاڵەتێكى لەم شێوەيە کچان و ژنان دەتوانن پەيوەندى بكەن بەهێلى گەرمى ژمارە (119) ى بەرێوەبەرايەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتيژى دژى ئافرەتان و خێزان لە سەرجەم شارەکانى هەرێمی کوردستان.