ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران.
.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، هەرسێکیان ئافرەتن و یەکێکیان دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیە و ئەوانی تر خەڵکی ناحیەی حاجی ئاوا و ناحیەی بازیانن، دوویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و یەکێکی تریان پێشنەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە.
.
بەوپێیە، ژمارەى گشتیی توشبووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 280 حاڵەت، 88 کەس چاکبوونەتەوە و سێ کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردووە.