ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، ئاڕاستەیەک هەیە بۆ درێژکردنەوى وادەى قەدەغەى هاتوچۆ و دوبارە ڕێکخستنەوەى دەوامى فەرمانبەران.
.
جەعفەر عەلاوى، وەزیرى تەندروستى کە هاوکات سەرۆکى شانەى قەیرانەکانە بە میدیاى فەرمى حکومەتى عێراقى ڕاگەایاند،"قەدەغەى هاتوچۆ تا 19ى ئەم مانگە درێژدەکرێتەوە، لەگەڵ دوبارە ڕێکخستنەوەى دەوامى فەرمانبەران لە کەرتى تایبەت و گشتى".
.
وتیشى وەزارەتەکان ڕاسپێردراون بۆ دەستپێکردنەوەى کارى فەرمانبەران بەرێژەى 25%، لەبەرئەوەى کارەکانى دەوڵەت لەماوەى قەدەغەى هاتوچۆدا بەتەواوى وەستاوە.
.
عەلاوى بەدوری زانى ترس هەبێت لەسەر دۆخى تەندروستى لە عێراق لەگەڵ زیادبوونى ژمارەى توشبووان، لەکاتێکدا دەرمانى پێویست هەیە لە نەخۆشخانەکان و تیمى تەندروستى بوونیان هەیە.
.
بەوتەى وەزیرى تەندروستى، دۆخى دارایی ئێستا باشترە لە رابردوو، هەندێک بودجەش بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە.
.
بەپێی بڕیارى حکومەتى عێراق، تا 11ى نیسان قەدەغەى هاتوچۆ لەسەرتاسەرى عێراق بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە