ناس کورد-
وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان پلانى نوێی قەدەغەى هاتوچۆى ڕاگەیاند و ئاماژەى بەوەکرد، ڕۆژانە 18 کاتژمێر ڕێگا بە هاتوچۆ دەدرێت.
.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆ لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "تا 12ى ئەمشەو قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ درێژکراوەتەوە، بۆ دواتر دەسەڵات دراوەتە پارێزگار و ئیدارەکان".
.
وتیشى "لەماوەى 24 کاتژمێردا ماوەى 18 کاتژمێر ڕێگە بە هاتوچۆ دەدرێت بەپێی ڕێکارەکان، 12ى شەو تا شەشى ئێوارە هاتوچۆ بەپێی ڕێکارى پارێزگاکان دەبێت".
.
وەزیرى ناوخۆ ڕونیکردەوە، "هاتوچۆکە بەپێی کاتژمێر دەبێت، پارێزگاکان دیاریدەکەن کە لەکام کاتژمێردا چ سێکتەرێک جوڵە بکات".
.
وتیشى، "شەشى ئێوارە تا 12ى شەو تا بەروارى 10ى نیسان هاتوچۆ بەتەواوەتى ڕادەگیرێت و ڕێگە بە هیچ جوڵەیەک نادرێت، جگە لە دەزگا ئەمنى و تەندروستییەکان".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە