ناس کورد-
بەپێی چەند وێنەیەك كە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردوەتەوە، دیمەنی چەند مردوویەكی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەی بڕۆكلینی ئەمریكا كە تەرمەكانیان لە كیسەنراون، بەئازار بەخش و شۆكهێنەر وەسف دەكرێت كە ترس و دڵەڕاوكێی لەلای ئەمریكیەكان دروستكردووە.
.
وێنەكان تەرمی ئەو مردووانە نیشاندەدەن كە تەنها ڕۆژی یەكشەممە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەنەخۆشخانەكانی نیویۆركدا مردوون پێش ئەوەی بخرێنە بەفرگرەوە، ئەوەش لەكۆی ئەو حاڵەتی مردنانەیە كە لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە دوو هەزار و 400 كەس كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە و زۆرینەیان تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵەوەیە.
.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، نەخۆشخانەی نیویۆرك پڕ بووە لەتوشبووانی كۆرۆنا و ژوورەكانی چاودێری وردیش جێگەیان تێدا نەماوەتەوە و بۆ یەكەمجاریش نەخۆشخانەکە بەفرگری جێگری لەبەردەم بیناكەیدا داناوە بۆ ئەوەی ئامادە بێت ڕۆژانە بۆ گواستنەوەی تەرمەكان.
.
بەپێی دەیلی مەیل ئەوەی ترس و دڵەڕاوكێی بەدوای خۆیدا هێناوە، كیسی تەرمی مردووەكانە كە لەڕێڕەوی نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە و بونەتە ڕوداوێكی ڕۆتینی ڕۆژانە بۆ ئەوەی لەڕێگەی پزیشكەكانەوە بۆ بەفرگرەكان بگوازرێنەوە.
.
ژمارەیەك لە حاكمی ویلایەتەكان داوایان لەكۆشكی سپی كردووە، ستراتیژێكی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی خێرای ڤایرۆسەكە دابنرێت لەوڵاتدا و بەرپرسانی تەندروستیش هۆشداری بەڕێكردنی هەفتەیەكی خراپیانداوە.
.
گیرۆم ئادامز، پزیشكی نەشتەرگەرییە بەفۆكس نیوزی ووتوە، هەفتەی داهاتوو سەخترین هەفتەی دڵتەنگی بۆ زۆربەی ئەمریكییەكان دەبێت.
.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەچركەساتی بیرڵ هاربۆری 11ی سیپتمەبەر دەچێت، بەڵام ئەمریكییەكان لەیەك شوێندا نین.
.
ئادامز داواش لەئەمریكییەكان دەكات، لانیكەم بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەیەكتر دوربكەونەوە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە