ناس کورد-
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە مەفرەزە و بازگەکاندا ڕێگە لە تیمە ئێشکگرەکانیان دەگیرێت هاتوچۆ بکەن بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان و داوادەکات، هاوکاری تیمەکانیان بکرێت و ڕێگرییان لینەکرێت، چونکە ئەوانیش لە ئەرکدان و پێویستیان بە هاتوچۆیە.
.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژەى بەوە کرد :"به‌داخه‌وه له هه‌ندێك له مه‌فره‌زه و بازگه‌كان گرفت بۆ هاتووچۆى کارمەندەکانمان دروستكراوه، كه به‌شێوه‌ى ئێشكگر ده‌وام ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسى ئه‌وه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه كه گرفت بۆ سیستمى كاره‌با دروست ببێت و كه‌موكورتى بكه‌وێته خزمه‌تگوزارییه‌كان، کە دواجار گرفت بۆ پرۆسەى بەرەنگاربوونەوەی ڤایرەسی کۆرۆنا دروست دەکات".
.
ئاماژە بەوەشكراوە: "وێراى ده‌ستخۆشیمان بۆ هێزه‌كانى ناوخۆ، بۆ راپه‌راندنى كاره‌كانیان له قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆ و پاراستنى گیانى هاووڵاتیانی كوردستان له مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا، داواكارین له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ناوخۆ كه هاوكارى تیمه‌كانى چاكسازیى و كۆنترۆڵه‌كان و وێستگه‌كانی كارەبا بكه‌ن بۆ هاتوچۆ و راپه‌راندنى كاره‌كانیان له پێناو دابینكردنى خزمه‌تگوزارى كاره‌با بۆ نه‌خۆشخانه و داموده‌زگا گرنگه‌كانى حكومه‌ت و هاوڵاتیان كه ئێستا له ماڵه‌كانیان ماونەتەوە".
.
وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌و رێیگریانە له‌كاتێكدایه كه به‌سوپاسه‌وه وه‌زیرى ناوخۆ و پارێزگاره‌كان رایانگه‌یاندوه كه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ كارمه‌نده ئێشكگره‌كانى كاره‌با ناگرێته‌وه.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە