گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بڕی 3000 دۆلار بۆ هەر هاووڵاتییەکی دەنێرێت کە لە دەرەوەی وڵات گیری خواردووە

2020.04.06 - 14:59
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بڕی 3000 دۆلار بۆ هەر هاووڵاتییەکی دەنێرێت کە لە دەرەوەی وڵات گیری خواردووە
ناس کورد- وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕیاریداوە سێ هەزار دۆلار بۆ هەر هاووڵاتییەکی عێراقی کە لە دەرەوەی وڵات گیری خواردووە بنێرێت، وتەبێژی وەزارەتەکەش ڕایگەیاند، لەڕێگەی سەفارەتەکانیانەوە پارەکە دەگەیەنن. . ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند: "سەفارەتەکان و نوێنەرایەتییەکانی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە، خۆراک و پێداویستییەکانی ئەو عێراقییانەی لە لە هەر وڵاتێکی بیانی گیریان خواردووە دابین دەکەن". . ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاریانداوە بڕی سێ هەزار دۆلار بۆ هەر یەکێک لەو هاووڵاتییە عێراقیانە لە دەرەوەی وڵات بنێرن و کارەکەش لە ڕێگەی سەفارەت و نوێنەرایەتییەکانی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە دەکرێت و پارەکەیان بۆ دەنێردرێت. . ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیهان لە دۆخێکی هەستیاردایە و زۆرینەی کارەکان وەستاون و هاووڵاتیان لە ماڵەکانیاندا کەرەنتینە کراون و ڕووبەڕووی بێکاری بوونەتەوە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە