گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سلێمانی ماڵێک کەرەنتینە کرا.. ئەندامێکیان بەشدارى لە پرسەیەکى هەولێر کردووە [تایبەت]

2020.04.06 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی ماڵێک کەرەنتینە کرا.. ئەندامێکیان بەشدارى لە پرسەیەکى هەولێر کردووە [تایبەت]
ناس کورد - رۆژیار سیروان جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند "بەهۆى ئەوەى هاووڵاتییەک لەشارى سلێمانى بەشدارى لەپرسەیەکى شارى هەولێر کردبوو و گومانى لێدەکرێت هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بێت،لە ئێستادا خۆیى و سەرجەمى خانەوادەکەى کەرەنتینە کراوون". . هێرش سەلیم ، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە ناس کوردى راگەیاند " گومانلێکراو ژنێکە لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی و بەگوێرەی وتەکانی بە تەنها رۆشتووە بۆ شاری هەولێر و بەشداری لە پرسەیەک کردووە و گەڕاوەتەوە". . وتیشى "لەئێستادا نموونەی خوێنی لێ وەرگیراوە و دەرمان بەماڵەکەیان رژێنراوە و چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەین ". . هێرش سەلیم رەتیکردەوە هیچ زانیارییەکیان هەبێت لەبارەى چۆنیەتى چوون و هاتنەوەى ئەو هاووڵاتییە بۆ بەشداریکردن لە پرسەکەى شارى هەولێر لە کاتێکدایە قەدەغەى هاتووچۆ بووە. . بەپێی ئامارە فەرمیەکان، لەئێستادا لە پارێزگاى سلێمانى 33 توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەدان و  چارەسەر وەردەگرن و 62 کەسیش چاکبۆتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە کەسێکیش بارودۆخی ناجێگرە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە