گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێچەوانەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لە هەڵەبجە هەڵگیرا

2020.04.06 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
پێچەوانەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لە هەڵەبجە هەڵگیرا
ناس کورد-   هەرچەندە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا تاوەکو دەرکردنی ڕێنمایی نوێ قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ بەردەوام بێت، بەلام پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریدا، له‌مڕۆوه‌ سەرجەم نانەواخانە سەمونانە و ماركێتەكانی پارێزگاكه‌ بکرێنەوە. ، له‌ نوسراوێكدا كە واژووی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەی پێوەیە،  ڕاگەیەندراوە، له‌ پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ واتە پاش کاتژمێر 12:00، سه‌رجه‌م ماركێت و نانەواخانە و سەمونخانە و سەوزە فرۆشان لە ژێر چاودێری ڕێنماییەكان كراوە دەبن. ، ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێگاپێدان بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەكان و نەخۆشخانە و كاروبارەكانی بازرگانی و هێنانی خۆراك و سەردانی جوتیاران بۆ كێڵگە و باخەكانیان دەكرێت. ، ڕێگەدان بە کردنەوەی ئەو شوێنانە لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بۆماوەی 48 کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بکات و سەرجەم مارکێت و نانەواخانە و سەمونخانەکانیش داخران، ئەمرۆش وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا، بڕیارەکانی ئەو 48 کاتژمێرە بەردەوامبێت تاوەکو بڕیاری نوێ دەردەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە