ناس کورد-
وەزارەتى ناوخۆى هەرێم رایگەیاند، سەرقاڵى دەستنیشانکردنی هەندێک بڕیاری نوێن و تاوەکو ئەوکاتە قەدەغەی هاتووچۆ بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت.
.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند:"زۆر سوپاسی هاووڵاتیان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە رێنماییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا".
.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە :" ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانین و بەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی رێکارە نوێیەکان، تا راگەیاندنی بڕیاری نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت".
.
ئەمە لەکاتێكدایە، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا وەزارەتی ناوخۆ، قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر ڕاگەیاند و کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ وادەکە تەواو دەبوو، بەڵام بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ تاوەکو دەرکردنی بریاری نوێ بەردەوام دەبێت
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە