گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مردن لەماڵەوە..قوربانییە نادیارەکانى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا

2020.04.05 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
مردن لەماڵەوە..قوربانییە نادیارەکانى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا
ناس کورد-   سیفیلیا برتوليتى بەدرێژایی ١١ رۆژ هەموو هەوڵێکیدا بۆ ڕازیکردنى پزیشکەکەى تا سەردانى باوکە تەمەن ٧٨ ساڵەکەى بکات کە بەدەست بەرزبوونەوەى پلەى گەرماى جەستە و هەناسەتوندییەوە دەیناڵاند. . کاتێک پزیشکەکە ئێوارەى ١٨ى مانگى ڕابردوو بەرەو ماڵەکە لەناوچەیەکى نزیک لە برجامو، کانگاى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە باکورى ئیتاڵیا بەرێکەوت، کاتەکە روو لەکۆتایی بوو بەهۆى خراپى تەندروستى نەخۆشەکەوە. . ئەلیساندرۆ برتوليتى کاتژمێر ١:١٠ خولەکى سەرلەبەیانى ڕۆژى ١٩ى ئازار کۆچى دواییکرد، دواى تەنها دە خولەک لە گەیشتنى ئۆتۆمبیلى فریاکەوتن کە خێزانەکە چەند کاتژمێرێک پێشتر داوایانکردبوو. ئەو تاکە چارەسەرەى کە پزیشکەکە لە رێگەى تەلەفۆنەوە باسیکرد، تەنها ئازار شکێنێکى ئاسایی بوو بۆ ئازار و کۆکە. . کچە تەمەن ٤٨ ساڵانەکەى ئەلیساندرۆ وتى "باوکمیان بە مردویی بەجێهێشت لەماڵەکەدا بەبێ ئەوەى یارمەتى بدەن". . بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، ئەوە تەنها تاکە حاڵەتى لەو شێوەیە نییە لە هەرێمى لومباردیاى کارەساتبار لە ئیتاڵیا، دەیان کەس لەماڵەکانیان مردوون، دواى خراپ بوونى بارى تەندروستیان و ڕاوێژە تەندروستییەکان لە رێگەى تەلەفۆنەوە پێویست نەبووە بۆ چارەسەرکردنیان. . بەپێی توێژینەوەیەکى نوێ بۆ تۆمارکردنى ژمارەى ڕاستەقینەى مردووان لە ناوچەى برجامو دەردەکەوێت، کە ژمارەکە زیاترە لە ژمارە فەرمییەکە کە بە ٢٠٦٠ حاڵەت دانراوە. . لەکاتێکدا جیهان چاوى لە هەوڵەکانە بۆ رزگارکردنى توشبووان لەرێگەى دابینکردنى ئامێرى هەناسەدانى دەستکردەوە لە نەخۆشخانەکان، پزیشکەکان دەڵێن کەمى پێداویستى فریاگوزاریی سەرەتایی بووەتە هۆى ئەوەى تیمە تەندروستییەکان نەیانەوێت سەردانى نەخۆشەکان بکەن لە ماڵەکانیاندا. . وتەبێژێک بەناوى دامەزراوەى تەندروستى حکومەت لە برجامو دەڵێت، دەسەڵاتداران داوا لە پزیشکانى خێزانەکان دەکەن ئەوەندەى دەتوانن بە تەلەفۆن مامەڵە لەگەڵ نەخۆشەکانیان بکەن، بە ئامانجى سنوردانان بۆ سەردانى مەیدانى، کەمکردنەوەى ژمارەى توشبوون و بەهەدەرنەدانى ئامێرەکانى خۆپارێزى. . وتیشى ١٤٢ پزیشک لە برجامو توشى کۆرۆنا بوون، یان ماوەیەک لە کەرەنتیندا بوون و پێویست بوو کەسى دیکە لە شوێنیان دابنرێت. . ئامارى فەرمى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە لە ئیتاڵیا بە ١٥٣٦٢ کەس دانراوە، کە سێیەکى کۆى ژمارەى مردووانە لەجیهاندا، بەڵام چەندین بەڵگە هەن کە ژمارەکە زیاترە چونکە زۆرێک لە ماڵەکانیان مردوون. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە