گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێک لە چالاکییە ئابورییەکان دەستپێدەکاتەوە

بۆ پێنجەم ڕۆژ لەسەریەک ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئێران دابەزى

2020.04.05 - 21:11
بۆ پێنجەم ڕۆژ لەسەریەک ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئێران دابەزى
ناس کورد- بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێران بۆ پێنجەم رۆژ لەسەریەک بەپێی ئەو ئامارانەى دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند، رووى لەکەمبوونەوە کرد. . کیانوش جەهانپور، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا ١٥١ حاڵەتى گیانلەدەستدان تۆمارکراون و ژمارەکە بۆ ٣٦٠٣ حاڵەت بەرزبووەوە". . وتیشى هەروەها ٢٤٨٣ توشبووى نوێ تۆمارکراون. . ئەو ژمارەیە پاشەکشەى ژمارەى توشبوان دەردەخات بۆ پێنجەم رۆژ لەسەریەک، دواى ئەوەى بڵاوبوونەوەى ئەو پەتایە لە ٣١ى ئازار گەیشتە لوتکە بە تۆمارکردنى ٣١١١ توشبوو لە رۆژێکدا. . بەپێی ئامارەکانى ئێران، تا ئێستا ٥٨ هەزار و ٢٦٦ توشبوو تۆمارکراون، هەرچەندە هەندێ لایەنى دەرەکى گومانیان لە راستى ئامارەکان هەیە. . حەسەن رۆحانى، سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاند، بەشێوەیەکى قۆناغ بەندى چالاکییە ئابورییەکانى ئەو کۆمپانیایانەى جێگەى مەترسى نین دەستپێدەکاتەوە لە ١١ى ئەم مانگەدا، لەگەڵ پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە. . رۆحانى لەکۆبونەوەى لیژنەى نیشتیمانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا وتى "دەستپێکردنەوەى ئەو چالاکیانە ماناى ئەوە نییە دەستبەردارى مانەوە لەماڵەوە دەبین". . وەک هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا، ئێران داواى لە هاوڵاتیان کردەوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بەڵام بە بڕیار ناچارى نەکردوون، هەرچەندە زۆربەى بازاڕە سەرەکییەکانى داخستووە. .