گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەسرە دەیەوێت ببێتە هەرێمێکی سەربەخۆ

موقتەدا سەدر دژایەتی خۆی بۆ بەهەرێمکردنی پارێزگاکان ڕاگەیاند

2019.04.07 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
موقتەدا سەدر دژایەتی خۆی بۆ بەهەرێمکردنی پارێزگاکان ڕاگەیاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

 

ڕێبەری ڕەوتی سەدر دژایەتی خۆی بۆ بەهەرێمکردنی ناوچەکانی عێراق ڕاگەیاند و جەخت دەکاتەوە هەرێمەکان چارەسەر نین.

موقتەدا سەدر ئەمشەو لە تویتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە "هەرێمەكان بژاردەی میلەتێكی چەوساوەیە کە دەیەوێت كۆتایی بە نەهامەتیەكانی بهێنێت." دەشڵێت: "بەڵام هەرێمەكان چارەسەرنیین."

سەدر کە ئێستا خاوەنی گەورەترین فراکسیۆنە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، لە تویتەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە هەرێمەكان "دزێتی بەرپرسەكان ئاسانتر دەکەن، زیادەڕەوی زیاتر دەکەن، ستەمكاری و دزینی خێر و بێرتان تەماحكارانی ناوەوە و دەرەوەتان  لێ‌ كۆدەكاتەوە. لاوازتان دەكەن بۆ ئەوەی بەئاسانی داگیرتان بكەن."

ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بەهەرێمکردنی پارێزگاکەی پەسەندکرد و داواکارییەکەی ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە.

https://twitter.com/Mu_AlSadr/status/1114940165141692416


بەپێی یاسای دروستکردنی هەرێمەکان، دروستکردنی هەرێمێک لە عێراق پێویستی بە پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەیە کە پێویستە واژۆی لەسەدا دووی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی پێوەبێت کە داوای بەهەرێمبوون دەکەن، دوای وردبینیکردنی داخوازییەکە، دەستدەکرێت بە ئامادەکاریی ڕیفراندۆم لە ناوچەکاندا بۆ وەرگرتنی بۆچوونی دانیشتوانی ناوچەکە لەبارەی بەهەرێمکردنەکەوە، گەر زۆرینە لەگەڵیدابوون، ئەوا پارێزگاکە دەبێتە هەرێمێکی سەربەخۆ.

بەپێی دەستوور، عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵییە و پارێزگایەک یان چەند پارێزگایەک پێکەوە دەتوانن هەرێمێکی سەربەخۆ پێکبهێنن. لە ئێستاشدا تەنها یەک هەرێمی سەربەخۆی لە عێراقدا هەیە ئەویش هەرێمی کوردستانە.