ناس کورد-
لەدواى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا بۆ يەكەمجار لە شارى ووهانى چين، ئەمريكا و ئەو وڵاتە دەستيان كرد بە ئاراستەكردنى تۆمەت بەرامبەر يەك، ئەمريكا دەڵێت چين بە ئەنقەست بڵاويكردوەتەوە و چينيش دەڵێت، سوپاى ئەمريكا بڵاويكردوەتەوە.
.
ئەگەرچی تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەی فەرمی پشتڕاستنەکراوەتەوە کە ڤایرۆسەکە بە هەڵە یاخود بەمەبەست بڵاوکراوەتەوە یاخود بەشێوەیەکی سروشتی بڵاوبووەتەوە، بەڵام هەندێک گومان لەسەر چین و هەندێک پرسیار دروستبوون کە ڕەنگە ئەو وڵاتە بخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەوە.
.
بەگوێرەی هەندێک ڕاپۆرتی عەرەبی و جیهانیی، گومان لەوە دەکرێت کە کۆرۆنا بەشێوەیەکی سروشتی بڵاوبووبێتەوە، بە پشت بەستن بەوەی ناکرێت ڤایرۆسێک لەمسەری دنیاوە بگاتە ئەوسەری دونیا و بە سەدان هەزار کەس توش ببێت، بەڵام چۆن دەکرێت نەگاتە چەند شارێکی دراوسێی ووهان.
.
شاری ووهان کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بوو بە جیهاندا، 629 کیلۆمەتر لە شەنگهایەوە دوورە، هەروەها هەزار و 52 کیلۆمەتر لە پەکینی پایتەختی وڵاتەکەوە دوورە، بەڵام بە هەردوو شارەکە تەنها هەزار و 57 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە و تەنها 13 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.
.
گومان ناکەی هەڵەیەک هەبێت؟
- ووهان بۆ شەنگهای = 629 كم
- ووهان بۆ پەکین = 1052 كم
- ووهان بۆ ميلانۆ = 8700 كم
- ووهان بۆ نیویۆرک = 12000 كم
- ووهان بۆ ئیتاڵیا = 8670 كم
- ووهان بۆ لەندەن = 8880 كم
- ووهان بۆ پاریس = 8900 كم
- ووهان بۆ ئیسپانیا = 9830 كيلومتر
- ووهان بۆ هندستان = 3575 كم
- ووهان بۆ ئێران = 6560 كم
.
گومانەکان زیاتر لەوە دروستبوون کە پەکین پایتەختی چینە و زۆرینەی سەرکردەکانی چین و بەرپرسە سەربازییە باڵاکان و ئەو کەسانەی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەبەن لەو شارە کۆبوونەتەوە، شارێکە هەرگیز داناخرێت و بەردەوام جموجوڵی تێدایە، بەڵام لەو شارە تەنها 572 کەس توشی کۆرۆنا بوون و هەشت کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
.
هەروەها شاری شەنگهای کە بە پایتەختی ئابوری چین دادەنرێت و بەشێکی زۆری ئابوری ئەو وڵاتە لەسەر ئەو شارەیە، زۆرینەی سەرمایەدارەکانی چین لەو شارەن، ئەوانەی کە کاری بەرهەمهێنان دەکەن، شارێکی کراوە و بازرگانییە، بەڵام لەو شارەش تەنها 485 کەس توشی کۆرۆنا بوون و پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە.
.
لەئێستادا بەشێک لە گومانکەران دەرپرسن، ئایا بە کۆرۆنا وتراوە هەموو جیهان بگرێتەوە، بەڵام نەچێتە پەکین و شەنگهای؟! زۆر گرنگە کە چین وەڵامی ئەوە بداتەوە کە چۆن گەورەترین وڵاتەکانی جیهان نەیانتوانیوە بەر بە کۆرۆنا بگرن و لە شارە گەورەکانی جیهاندا ترس و تۆقانی بڵاوکردووەتەوە و گەیشتووەتە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانە، بەڵام بۆچی نەگەیشتە پەکین و شینگهای؟.
.
ئەوان باس لەوەشدەکەن، لەئێستادا وڵاتێکی وەک ھیندستان خەریکە بەتەواوی دادەخرێت و لەڕوی ئابوریشەوە ڕو لە بەستەڵەکی دەکات، بەڵام ھەموو شارە سەرەکیەکانی چین کراونەتەوە و بریاریشە لە نزیکترین کاتدا شاری ووهانیش بکاتەوە، لەکاتێکدا ھەموو دنیا توشی تۆقین بووە، بەڵام ئێستا حاڵەتە نوێکان لە چینەوە نین و چین بەتەواوی کراوەتەوە، ئەمە بۆ؟
.
بابەتێکی تریش ئەوەیە بازاڕی "big" بۆ پشکایەتی جیھانیی بۆ ڕێژەی نیوە دابەزیوە، بەڵام پشکی چین لەنێو بازارەکەدا زیانێکی ئەوتۆی لەسەر نەبووە و بەهۆی نەگەیشتنی ڤایرۆسەکە بە پەکین و شەنگهای، ئەمە بۆچی؟.
.
لەگەڵ هەموو ئەوانە، گومانێکی دیکە بەرزی ڕێژەی گیانلەدەستدانە بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا بەراورد بە چین و هەروەها خێرا کۆنتڕۆڵکردنی، لەکاتێکدا چین یەکەم ووڵات بووە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە.
.
بۆیە گومانەکان لەسەر ئەوەن کە ڕەنگە چین بەمەبەست ئەو کارەی کردبێت بۆ نیشاندانی باڵادەستی خۆی بەسەر جیهاندا لە بەرامبەر ئەمریکادا، ئەوەتا دوێنێ شەممە، 1000 ئامێری دەستکردی بە دیاری بەخشیوەتە ئەمریکا و هەروەها هاوکاری زۆرێک لە وڵاتە زەرەرمەندەکان دەکات.
.
ڕەنگە لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە و لە داهاتوودا ڕاستی ئەو گومانانە بسەلمێندرێت، پێشدەچێت هەموو گومانەکان بەتاڵ بن و ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی سروشتی بڵاوبووبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە