ناس کورد-
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ئەسوشێتدپرێس" ئاماژە بەوەکراوە، لەکاتێكدا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەموو وڵاتێکی سەرڕووی ئەم زەوییەدا بڵاوبووەتەوە و زۆربەی دانیشتوانی ناچارکردوە زیندانی ماڵەکانیان بن، پێدەچێت سەرنشینانی ژێردەریاییە ئەتۆمییەکان ئاگایان لە کۆرۆنا نەبێت و لەوانەشە لە بنەڕەتدا هەواڵەکەیان نەبیستبێت.
،
دۆمینیک ساڵز، فەرماندەی خانەنشینی هێزە دەریاییەکانی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی"ئەسوشێتدپرێس"، دەڵێت: "هەرچەندە ڕووداوەکە مەترسیدار بێت، تیمەکانی نێو ژێردەریاییەکان ناتوانن هیچ کارێک بکەن، لە بەر ئەوەی ئەوان هیچ شتێكیان لەدەستنایەت، کەوابوو باشترە وایە لەو بارەیەوە بێ ئاگابن لە دۆخەکە".
،
ئەو فەرماندە خانەنشینە دەشڵێت : "دەبێت ئەوان بەتەواوەتی ئامادەی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بن، بەپێچەوانەوە هەواڵە ناخۆشەکان کاریگەری خراپ دەکاتە سەر ورەیان".
،
دۆمینیک ساڵزئەوەشی وتووە : "گەشتی ژێر دەریاییە ئەتۆمییەکان بۆ چەند مانگێک بەردەوام دەبن و تیمەکانیان لەو ماوەیەدا لە جیهانی دەرەوە بە تەواوەتی دادەبڕێن".
،
دەشڵێت: "ئەوان ئێستا لەوانەیە نەزانن چۆن ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی سەروخوارکردووە، لەوانەیە تەنیا دوو رۆژ بەر لە کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان، یان کاتێک کە دەگەنەوە وشکانی هەواڵەکە ببیستن".
،
ئەو فەرماندە خانەنشینە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامی ئەو کەشتییە ژێردەریاییانە هەواڵەکان تەنها لە ڕێگەی فەرماندەکەیانەوە پێدەگات، ئەویش پێش ئەوەی هەواڵەکانیان پێ ڕابگەیەنێت بەفلتەرێکی دیاریکراودا ئاگاداریان دەکاتەوە، هەواڵە ناخۆشەکانیان پێناڵێت.
،
لە ئێستادا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا ملیونێکی تێپەڕاندوە و زیاترلە 60 هەزار کەسیش بەوهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە