ناس کورد-
لەسەر دەنگۆی "بڵاوبوونەوەی گازی سارین" بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هاووڵاتیان دڵنیادەکەنەوە ئەو هەواڵە ڕاست نییە و هیچ مەترسییەکی لەوشێوەیە بوونی نییە.
،
له راگهیهندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند: " ھەوالێك بلاوبووهتەوە کە گوایە لە ماوەی 48 کاتژمێری داھاتوودا گازێك بلاودەبێتەوە، سەر لەبەری ئەم ھەواڵە دورە لە راستییەوە و تەنھا پروپاگەندەیە لە سۆشیال میدیا".
،
ئاماژەی بەوەشكردووە, بە پێچەوانەوە ئەم 48 کاتژمێرە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستییهوه دیاریكراوه، تەنھا بۆ خۆپاراستن و دانانی میکانیزمی نوێیه بۆ قەدەغەی ھاتوچۆ.
،
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، دڵنایی داوەتە هاووڵاتیان کە پێویست بە شڵەژان ناکات س ھەواڵەکە هیچ بنهمایهكی راستی نییه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە