ناس کورد-
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، جگە لە نەخۆشێک زۆرینەی نەخۆشانی کۆرۆنا تەندروستییان جێگرە، دەشڵێت، هەموو هەوڵێکیان بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسە دەدەن.
،
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە هەژماری تایبەت خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک ڕایگەیاند: "تا ئێستا زۆربەی زۆری نەخۆشەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی تەندروستییان زۆر باشە و تەنیا یەک کەس نەبێت کە لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە".
،
ئاماژەی بەوەشکردووە: "هەموو هەوڵێکمان بۆ رزگارکردنی ژیانی ئەو هاوڵاتییەیە، خوای گەورە هاوکارمان بێت".
،
ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمشەو بەڕێوەبەریی تەندروستیی سلێمانی گیانلەدەستدانی کەسێکی لە سلێمانی ڕاگەیاند کە دوای کۆچی دوایی کردنی و ئەنجامدانی پشکنین بۆی دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە